کوردێك بۆ ئەوەی ژیانی منداڵی براكەی لەمردن ڕزگاربكات بەقاچاخ هێنای بۆ بەریتانیا، ئێستا خۆی دیپۆرت دەكرێتەوە
  2019-05-05       2687       


‎ئا: كاوە ڕەش - بەریتانیا 

‎نەجات ئیبراهیم ئیسماعیل، تەمەنی ٣٢ ساڵەو هاوسەرگیری لەگەڵ ژنێكی ئینگلیز كردوەو خاوەنی سێ منداڵن، بەڵام ئێستا دەستبەسەرەو بڕیاڕی دیپۆرتكردنەوەی بۆ عێڕاق لەئانوساتدایە.
‎دوای ئەوەی نەجات ویستویەتی ئەركێكی مرۆیی ئەنجام بدات، بەڵام سەرەنجام لەتاوانێكەوە گلاوە.


‎لەشوێنی دەست بەسەكردنەوەكەیەوە نەجات قسەی بۆ ڕۆژنامەی میترۆی بەریتانیانی كردوەوەو دەڵێ: هیچ شتێك من بەعێڕاقەوە نابەستێتەوە، من هەرزەكار بوم كاتێك هاتوم بۆ ئێرە، زۆربەی ژیانی خۆم لێرە بەسەربردوەو من تەنها دەمەوێ لەگەڵ ژن و سێ منداڵەكانم بژیم. 
‎من دانی پێدادەنێم كە منداڵە ساواكانی براكەم بەنایاسایی هێناوەتە بەریتانیا، بەڵام بۆ ئەوەی نەمرن و لێرە چارەسەری تەندروستی بۆ بكەن، تەنها هاوكاری خێزانەكەم كردوە. ‎من كەسێككی قاچاغچی نیم، تەنها ئەوەم بۆ ئەو كچە بچوكەی براكەم  كردوە خەڵك دەبێ لەوە تێبگات.


‎نەجات كوردێكی عێڕاقییەو لەتەمەنی شازدە ساڵییەوە لە٢٠٠٣ هاتۆتە بەریتانیا. دوای گەیشتنی بە بەریتانیاو لەدوای چەند ساڵێك هاوسەرگیری لەگەڵ ئافرەتێكی ئینگلیز دەكات بەناوی ئەیما، لەگەڵ ئەوەش مافی پەنابەری وەردەگرێت.


‎تا ڕۆژی گیرانەكەی لەگەڵ ژن و سێ منداڵە تەمەن ٦و ١٠و ١٤ساڵانەكەی، لەشاری پۆرتسموسی بەریتانیا ژیاون.


‎خاوەنی غەسڵی شۆردنی ئۆتۆمبیل بوەو دەڵێ هەرگیز پارەی سۆشیالی وەرنەگرتوە، بەڵكو باجی داوە بەحكومەت.


‎برای نەجات بەناوی تەحسین لەعێڕاقەوە بەڕێ دەكەون بۆ بەریتانیا بەگوتەی خۆیان لەترسی شەڕی گروپە تیرۆرستیەكانی عێڕاق و لەساڵی ٢٠١٥  لەكامپی دانكیغ لەفەڕەنسا  دەگریسێنەوە، بەئومێدی گەیشتن بەبەریتانیا.


‎لەدیسەمبەری ٢٠١٥ نەجات بۆی دەردەكەوێت كە كچی براكەی كە تەمەنی پێنج مانگ بوە، لەناو خێوەتەكانی كامپی دانكیغ بەئاگر سوتاوەو لەسەدا پەنجای جەستەی سوتاوە.
‎ئەوەش حاڵەتێكی ترسناك بوەو مەترسی بۆسەرژیانی ئەو كچە بچكۆلە دروست بووە.


‎بەهۆی نەبوونی پێداویستی پزیشكی  و شوێنی سەلامەت  نەجات بڕیار دەدات بڕوات بۆ فەڕەنساو ‎لەمانگی جەنیوەری  لەگەڵ خۆی،  كچ و كوڕی  براكەی لەگەڵ دایكیان بەبەڵگەنامەی ساختەكراوەو كە لەناو كامپەكانەوە قاچاغچییەكان بۆیان ئامادەكردون و  لەڕێگای  كەشتیەوە دەگەیەنێتە بەریتانیا، بەڵام هەر لەگەڵ دابەزینیان، نەجات  ئیبراهیم لەبەندەری پۆرتسموس  دەستگیر دەكرێت.


‎نەجات دەڵێ "ژیانی خۆم خستە مەترسیەوە لەبەر منداڵی براكانم چونكە ئەوانم جیاواز نەبینیوە لەهی خۆم. ‎ئێستاش باجەكەی بەژیانی خۆم دەدەم".


‎نەجات پێویست بوە هەموو ڕۆژێك سەردانی بنكەی پۆلیس بكات بۆ ماوەی ١٨ مانگ تا ڕۆژی دادگایی كردنی.


‎هەروەها ١٢ مانگیشی لەبەندینخانەی كراوەدا بەسەر بردوە. دادوەر ڕەخنەی لەكارەكەی گرتوەو سەرزەنشتی كردوە، بەڵام دەلێ ڕاستە تۆ ئەو كارەت بۆ خێزانەكەت كردوە، بۆیە من قبوڵ دەكەم تۆ كەسێكی قاچاغچییی نیت.


‎تەحسین كە برای نەجاتە  ئەویش گەیشتۆتە لای ژنەكەی‌و دوو منداڵەكەی و مافی مانەوەیان پێدراوە.


‎كچە بچوكەكەیان بەناوی ڕاوین ‎ئێستا بەتەواوی چاك بۆتەوە، بەڵام كورە بچوكەكەیان بەناوی محەمەد بەهۆی هەوكردنی گوێچكەیەوە لەكامپەكە،  لایەكی  گوێچكەی توشی كەڕ بوون بوەتەوە.


‎ حوكمەتی بەریتانیا دەڵێ، هەركەسێكی بیانی تاوان ئەنجام بدات لێرە، ڕەچاوی ئەوە دەكرێ كە دەریبكەین لەوڵاتەكەمان.


‎نەجات ئێستە لەسەنتەری دیپۆرتكردنەوەی هارمۆندۆرز لەنزیك فڕۆكەخانەی هیزرۆ دەست بەسەرە، بڕیاڕ بوو ڕۆژی چوارشەممە  لەڕێگای بەغداوە بیگەڕێنەوە، بەڵام وەزارەتی  ناوخۆ بڕیارەكەی دواخست بۆ ڕۆژی  هەینی.  هەرچەندە پارێزەرەكەی هێشتا ئیش لەسەر كەیسەكەی دەكات، بەڵام  ڕۆژنامەی میترۆ دەلێ، بەهۆكاری ئەمنی  ڕێگای نێوان بەغداو موسڵ جارێ دیپۆرت نەكراوەتەوە چونكە پێویستی بەهێزی پاراستن هەیە لەو ڕێگایە.


‎پارێزەری نەجات دەڵێ، دیپۆرتكردنەوەی ئەو زۆر زەحمەت دەبێت بۆ خێزان و منداڵەكانی، ئەوان بەریتانین و هەرگیز سەردانی عێڕاقیان. نەكردوە، بۆیە بینینەوەی یەكتریان كارێكی ئاسان نابێت.


وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا،  ئامادە نەبووە هیچ لێدوانێكی فەرمی دەربارەت كەیسی نەجات ئیبراهیم  بدات، بەڵام دەڵێ، لەماوەی دەیەی ڕابردودا نزیكەی ٤٧هەزار پەنابەرمان. دیپۆرت كردۆتەوە ئەوانەی تاوان و توندو تیژیان ئەنجام داوە.  هەروەها دەڵێ، دوورخستنەوەی ئەوكەسانەی پێشێلی یاساكان دەكەن و تاوان ئەنجام دەدەن هیچ گفتوگۆیەك هەڵناگرێ.


زۆرترین بینراو
سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ له‌عێراق ده‌كات
جەهەپە: ئاکەپە ئامادەکاری دەکات سەرۆک شارەوانییەکانی ئیستەنبوڵ‌و ئەنقەرەش دوربخاتەوە
یەکێتی ئەوروپا: لابردنی سێ سەرۆک شارەوانییەکە سه‌لماندی دیموكراسی له‌توركیا بونی نییه‌
عومەر بەشیر لەنێو قەفەس دادگا: ٢٥ ملیۆن دۆلارم لە محەمەد بن سەلمان وەرگرتووە
كشتوكاڵی سلێمانی سزای‌ 27 فه‌رمانبه‌ری‌ دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ پابه‌ندنه‌بوون به‌كاتی ده‌وامكردنه‌وه‌
فازڵ میرانی: ڕێگە نادەین لەهەرێمی کوردستانەوە هەڕەشە لەئاسایشی ئێران بکرێت
سوپای سوریا لە ئاسمانەوە هێرشی کردە سەر کاروانێکی سەربازی سوپای تورکیا
وتەبێژی حكومەتی هەرێم: ئامادەین داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی بەغدا بكەین
مه‌سرور بارزانی‌ داوا له‌وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نۆیه‌م ده‌كات فۆڕمی‌ ئاشكراكردنی‌ سامانه‌كه‌یان پڕبكه‌نه‌وه‌
پۆلیسی تورکیا هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەرانی دیاربه‌كر
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×