به‌شیر حەداد: ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی چوار موچه‌كه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌گاته‌ هه‌رێم
  2019-05-05       2310       

هه‌رچه‌نده‌ بڕیار بو هه‌فته‌ی ڕابردو چوار موچه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بگاته‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام تا ئێستا له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ نه‌نێردراوه‌، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێڕاقیش ده‌ڵێت، ئەمڕۆ یان سبەی پارەكە دەگاتە هەرێمی كوردستان و گه‌یشتنه‌كه‌شی مسۆگه‌ر بوه كه‌ بۆ هەر مانگێك بڕی 68 ملیار دینار خەرجكراوە.

ئاوێنه‌: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێڕاق له‌ راگەیاند:دو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر قسه‌م له‌گه‌ڵ دكتۆر فوئاد حسێن، وه‌زیری دارایی عێراق كرد و وتی، رەزامەندی وەزارەتی دارایی بۆ خەرجكردنی پارەی موچەی هێزەكانی پێشمەرگە كە بۆ هەر مانگێك 68 ملیار دینارە دراوە.

بەشیر حه‌داد وتیشی، ئەمڕۆ یان سبه‌ی پارەكە دەگاتە هەرێمی كوردستان و گه‌یشتنه‌كه‌شی مسۆگه‌ربوه‌.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، میكانیزمی دابەشكردنی چوار موچه‌كه‌ لە لایەن وەزارەتی پێشمەرگە كاری پێدەكرێت كه‌ چۆن دابه‌شی ده‌كات چونكه‌ كاری دابه‌شكردنه‌كه‌ی په‌‌یوه‌ندی به‌وه‌زاره‌تی دارایی ‌حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ نییه‌ و كاری ئه‌وان ته‌نها ناردنی پاره‌كه‌یه‌.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق راشیگه‌یاند، پاره‌كه‌ چه‌ند رێكارێكی بانكی ماوه‌ ده‌نا هه‌مو شتێكی ته‌واو بوه‌.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×