"هەر شوێنێك پابەندی رێنماییەكان نەبێت روبەروی سزای مادی‌و داخستن دەبێتەوە"
  2019-05-06       559       


لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماری مانگانەی خۆی بۆ رای گشتی بڵاودەكاتەوە و ئاماژە بەوەدەكات هەر شویێنك پابەندی یاساو ریێنماییەكان نەبێت، رووبەرووی سزای ماددی و داخستن دەكرێتەوە.


ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی: بەپێی ئاماری مانگانەی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی لە بەرواری 1/4 تاوەكو 1/5/2019 لیژنەكان (4186) سەردانیان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنە گشتییەكان ئەنجام داوە، لە كۆی ئەو سەردانانەشیاندا، (351) سەرپێچیان تۆمار كردووە و بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییە تەندروستی و ڤیترنەرییەكانەوە (743) شوێن ئاگاداركراونەتەوە كە پابەندی مەرج و رێنماییەكان بن و بەهۆی سەرپێچیشەوە (28) شوێن داخراون. ئەمە لەكاتێكدایە لەمانگی ئازاری ئەمساڵدا (3375) سەردانیان كردبوو، (319) سەرێچیان تۆمار كردبوو، بەوهۆیەشەوە (21) حاڵەتی داخستنیان هەبووە.


لە ئامارەكەدا هاتووە، لەماوەی مانگی رابردوودا بڕی (114) تۆن و (673) كیلۆگرام مەوادو خۆراكی ماوەبەسەرچوو لە ناوبراون، كۆی گشتی پارەی وەرگیراوی غەرامەش بریتییە لە (12) ملیۆن و (550) هەزار دینار و پێی  یاسا دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی.

بەپێی وتەی گۆران قادر- سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان، لەسەر پێشنیاری ئاوات محەمەد- قائیمقامی سلێمانی لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا سەردان و چاودێری لیژنەكان بۆ دوكان و ماركێت و شوێنە گشتییەكان فراوانتر دەكرێن بۆ ئەوەی رێگە نەدەن هیچ كەس و جێگایەك زۆربوونی خواستی هاوڵاتیان بە دەرفەت بزانێت و خۆراكی خراپ و نەشیاو بفرۆشێت.


بە پێی رێنماییەكانی لیژنە هاوبەشەكان هەرشویێنێك پابەند نەبێت بە تەوای رێنماییە تەندروستییەكانەوە، سەرەتا ئاگادار دەكرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێت، لە حاڵەتی دووبارەكردنەوەی سەرپێچیەكانیشدا رووبەرووی دادگا دەكرێنەوە.

 

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×