بارهەڵگرێك بە 6 ئۆتومبێلەوە لەرێرەوی خۆی دەردەچێت
  2019-05-06       966       

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی قەزای سۆران رایدەگەیەنێت كامیۆنێكی بارهەڵگر بە شەش ئۆتومبێلەوە لەرێرەوی خۆی دەردەچێت‌و لەئەنجامدا شۆفێرەكەی گیان لەدەست دەدات.


ئاوێنە: بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی قەزای سۆران لەلاپەرەی تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی "کاتژمێر 1:20ی شەو ڕۆژی 5\5\2019رووداوێـکی وەرگەرانی کامیۆنێکی بارهەڵگری تابلۆی ئێرانی بە ٦ ئوتومبێلەوە لە ڕێگای کەمەربەندی کاولۆکان زارگەلی لە سۆران،کە 6 ئۆتومبێلی هەڵگرتبوو لە نزێک هوتێلی سۆران پالاس لە ڕێرەوی خۆی دەرچوو لە ئەنجامدا شوفێرەکە گیانی لە دەستدا وێرای زیانی مادیی محەویلەکی کارەبا و چەند ئەستوندەکێک و چەندین داری جوانکاری شەقامی شکاندوە". 

 

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×