پارەی كارمەندانی سەر سندوقەكانی هەڵبژاردن دابەش دەكرێت
  2019-05-07       1449       

 

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی هەرێم ئاشكرای دەكات سبەینێ‌ پارەی كارمەندانی سەر سندوقەكانی هەڵبژاردن دابەش دەكرێت، داواش لەكارمەندان كراوە لەكاتی سەردانیكردنی بانكەكان یەكێك لەبەڵگەنامەكانیانیان پێ بێت.


ئاوێنە: ئەمرۆ "سێ‌ شەممە" لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنمەوانیدا شیروان زرار، وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە سبەینێ‌ "چوار شەممە" لەچەند بانكێكی شار‌و شارۆچكەكانی هەرێم پارەی كارمەندانی سەر سەندوقەكانی هەڵبژاردن خەرج دەكرێت‌و پرۆسەی خەرجكردنی پارەكە تا كۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

 


لەم بانكانە پارەكان دابەش دەكرێت


هەولێر: شیرین، دوین، حەمرین، بێخاڵ، سەروەران، نەورۆز، فیدڕاڵ، زاگرۆس، عەینکاوە، بەحرکە، گوڵان، خەبات، بنەسڵاوە، کۆیە، سەربەند، سۆرک، هەریر، خەلیفان، بلێ، ئازادی، دیلمان، مێرگە سور، چۆمان، سیدەکان. 


سلێمانی: مەڵکەندی، گۆیژە، باخان، ئەزمەڕ، بابان، تانجەرۆ، سەیدسادق، شارەزوور، ڕانیە، قەڵادزێ، دوکان، چەمچەماڵ، کفری، چوارتا، پێنجوێن، کەلار، دەربەندیخان.


دهۆك: بانکی سەرهەڵدان، داس نیە، سبنا، سێمێل، سۆلاف، دەلال، باتوفە، شێخان، سیبە، بەردەڕەش، شیلادزێ.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×