نرخی خورما لەشاری سلێمانی‌و دەوروبەری بەرز دەبێتەوە
  2019-05-08       325       

به‌هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی خورمای ئێرانی، نرخی خورما له‌بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانیش ده‌ڵێت؛ خورمای‌ ئێرانی‌ كێشه‌ی‌ ته‌ندروستی بۆ‌ مرۆڤ دروستكردوه.


ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی: گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند؛ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ خورما په‌یوه‌ندی‌ به‌هاتنی‌ مانگی‌ ڕه‌مه‌زانه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو نرخه‌كه‌ پێشتر هه‌ر گران بووه‌، به‌ڵام پێش ڕه‌مه‌زان خه‌ڵك له‌خورمای‌ نه‌ده‌پرسی‌ و نه‌یده‌زانی‌ نرخی‌ چه‌نده‌.


وتی‌؛ به‌هۆی دروستكردنی كێشه‌ی ته‌ندروستی بۆسه‌ر مرۆڤ له‌ هه‌ندێك وڵاتی ئه‌وروپا، حكومه‌تی عێراق زیاتر له‌مانگێكه‌ بڕیاری‌ هاورده‌كردنی خورمای ئێرانی ‌قه‌ده‌غه‌كردووه‌، بڕیاره‌كه‌ش گه‌یشتۆته‌ هه‌رێم و پێوه‌ی‌ پابه‌ندین، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ نرخی خورما له‌ بازاڕه‌كاندا به‌رزبێته‌وه‌.


وتیشی؛ به‌رزبونه‌وه‌ی نرخیش په‌یوه‌ندی به‌ خواست و خستنه‌ روه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ به‌هۆی خواست له‌سه‌ر خورما له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا و‌ خواردن و به‌كارهێنانی، هاوڵاتیان واده‌زانن هۆكاری‌ به‌رزبونه‌وه‌كه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌مانگی‌ ڕه‌مه‌زانه‌وه‌ هه‌یه‌.


سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، ده‌ركردنی‌ بڕیاری‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ خورمای‌ ئێرانی‌ بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌، هه‌ندێك وڵاتی‌ ئه‌وروپی‌ ڕایانگه‌یاندوه‌، خورمای‌ ئێرانی‌ كێشه‌ی‌ بۆسه‌ر ته‌ندروستی‌ مرۆڤ دروستكردوه‌و بۆته‌ هۆی‌ نه‌خۆشی‌ زه‌ردوی‌.


زۆرترین بینراو
چراخان رەفیق: به‌ ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆمی ده‌زانم له‌ ڕێگای ئه‌م نوسراوه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ ئه‌و ڕاستیانه‌ ئاشكرا بكه‌م
"نه‌جمه‌دین که‌ریم (سندوقی ره‌شی مافیاکانی کوردستان)"
هاوسه‌ری پێشوی ئاشتی هه‌ورامی: ئاشتی هه‌ورامی‌و بانده‌ مافیایه‌که‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنم لێده‌که‌ن
رۆژنامه‌یه‌كی لوبنانی: به‌ده‌یان ملیۆن دۆلار خراوه‌ته‌ڕو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم بۆ هه‌ولێر
ویكیلیكس: له‌(2005)ه‌وه‌، ئه‌مریكا دڵنیا بووه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ركوك ده‌بێته‌ قوربانی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی
داعش ژیانی پارێزه‌ره‌که‌ی نادیه‌ موراد له‌ئه‌مه‌ریکا ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
بارزانی: ئیرادەی گەلی كوردستان بەهێزە‌و سەرباری بونی پیلانگێری، بەڵام بە ئیرادەیەکی بەرزتر لە جاران تێدەکۆشی
گه‌روی هورمز، مۆته‌كه‌ ترسناكه‌كه‌ی ئابوری عێراق‌و كه‌نداو
وەزیری دەرەوەی عێراق: پشتیوانی ئێران دەكەین
عەبدوڵا ئۆجەلان نامەیەك بڵاو دەكاتەوە
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×