وەزیری‌ نەوت: جگە لەشایستەی‌ 4 مانگ بەغدا هیچ پارەیەکی‌ دیکە بۆ هەرێم نانێرێت
  2019-05-10       945       
سامر غەزبان
به‌بۆچونی‌ وەزیری‌ نەوتی‌ عێراق، جگە لەشایستەی‌ چوار مانگ، حكومه‌تی‌ عێراق هیچ پارەیەکی‌ دیکە بۆ هەرێمی‌ كوردستان نانێرێت. ناوبراو هۆكاره‌كه‌ی‌ ده‌گه‌رێنێته‌وه‌ بۆ راده‌ستنه‌كردنی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم به‌به‌غدا.

ئاوێنه‌: لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی‌ شەرقیە، سامر غەزبان وەزیری‌ نەوتی‌ عێراق رایگه‌یاند، تا ئێستا هەرێمی‌ کوردستان هیچ بڕە نەوتێکی‌ رادەستی‌ بەغدا نەکردووە، لەکاتێکدا بەپێی یاسای‌ بودجە پێویستە رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەست بکات.

ناوبراو دەڵێت، "هیچ زانیارییەکم نییە لەبارەی‌ ئەوەی‌ بەغدا بەردەوام دەبێت لەناردنی‌ پارە بۆ هەرێم یاخود نا، بەڵام پێموایه‌ بەغدا جگە لەشایستەی‌ چوار مانگ، هیچ پارەیەکی‌ دیکە بۆ هەرێم نانێرێت، ئەگەر نەوت رادەستنەکات".

له‌یاسای‌ بودجه‌ی‌ 2019ی‌ عێراقدا هه‌رێمی‌ كوردستان پابه‌ندكراوه‌ به‌ناردنی‌ 250 هەزار بەرمیل نەوتی‌ رۆژانه‌، له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی‌ عێراق بودجه‌و موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم ره‌وانه‌ ده‌كات.

وەزیری‌ نەوتی‌ عێراق ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ یاسای‌ بودجە بەتەوافوقی‌ سەرجەم کوتلە سیاسییەکان دەنگی‌ لەسەر دراوەو پێویستە هەرێم پابەندبێت پێیه‌وه‌.

زۆرترین بینراو
چراخان رەفیق: به‌ ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆمی ده‌زانم له‌ ڕێگای ئه‌م نوسراوه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ ئه‌و ڕاستیانه‌ ئاشكرا بكه‌م
"نه‌جمه‌دین که‌ریم (سندوقی ره‌شی مافیاکانی کوردستان)"
هاوسه‌ری پێشوی ئاشتی هه‌ورامی: ئاشتی هه‌ورامی‌و بانده‌ مافیایه‌که‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنم لێده‌که‌ن
رۆژنامه‌یه‌كی لوبنانی: به‌ده‌یان ملیۆن دۆلار خراوه‌ته‌ڕو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم بۆ هه‌ولێر
ویكیلیكس: له‌(2005)ه‌وه‌، ئه‌مریكا دڵنیا بووه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ركوك ده‌بێته‌ قوربانی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی
داعش ژیانی پارێزه‌ره‌که‌ی نادیه‌ موراد له‌ئه‌مه‌ریکا ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
بارزانی: ئیرادەی گەلی كوردستان بەهێزە‌و سەرباری بونی پیلانگێری، بەڵام بە ئیرادەیەکی بەرزتر لە جاران تێدەکۆشی
گه‌روی هورمز، مۆته‌كه‌ ترسناكه‌كه‌ی ئابوری عێراق‌و كه‌نداو
وەزیری دەرەوەی عێراق: پشتیوانی ئێران دەكەین
عەبدوڵا ئۆجەلان نامەیەك بڵاو دەكاتەوە
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×