ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق پێشبینی ده‌كات له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوه‌وه
پله‌كانی گه‌رما له‌عێراق رو له‌به‌رزبونه‌وه بكه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك رۆژی دواتر پله‌ی
گه‌رمی له به‌غدای پایته‌خت بگاته 43 پله‌ی سه‌دی.
ئاوێنه: مه‌حمود عه‌بدولـله‌تیف، سه‌رۆكی پێشبینیكاران كه‌ش له ده‌سته‌ی
كه‌شناسی عێراق به ماڵپه‌ڕی "سومه‌ریه‌نیوز"ی راگه‌یاند، وڵات له ڕۆژی
چوارشه‌ممه‌ی داهاتوه‌وه ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی گه‌رمای
وه‌رزی به‌شێوه‌یه‌ك كه پله‌كانی گه‌رما بۆ سه‌رو 40 پله‌ی سه‌دی به‌رزده‌بنه‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه پێشبینی ده‌كه‌ن له‌و رۆژه‌دا پله‌ی گه‌رما له
به‌غدا بگاته 41 پله‌و له‌موسڵ بگاته 40 پله‌و له به‌سره‌ش بگاته 43 پله‌و
رونیشیكردۆته‌وه كه پله‌ی گه‌رما ورده ورده به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌و رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی
داهاتو له به‌غدا ده‌گاته 43 پله‌و له موسڵ 41 پله و له به‌سره‌ش ده‌گاته 45
پله‌ی سه‌دی.