"ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌ردانی توركیا ده‌كات"
  2019-05-11       423       

نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا بۆ كاروباری عێراق ئاشكرایكرد كه‌ له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی توركیا ده‌كات.

ئاوێنه‌: به‌پێی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، دوێنێ هه‌ینی په‌رله‌مانی توركیا میوانداریی كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌یسه‌ل ئارئۆغلۆ، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا بۆ كاروباری عێراق، كردوه‌و تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی پێشنیاره‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاو له‌ عێراق كراوه‌.

وه‌یسه‌ل ئارئۆغلۆ له‌ وته‌یه‌كدا جه‌حتی له‌ گرنگی هاریكاریی وڵاته‌كه‌ی كردۆته‌وه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا.

ئارئۆغلۆ وتویه‌تی"چه‌ند كارێكی زۆر گرنگمان ئه‌نجامداون، عێراق دراوسێمانه‌و چه‌ند كارێكی گرنگ له‌په‌یوه‌ست به‌ ئاو و وزه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین."

ئاشكراشیكردوه‌ كه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رۆژی 15ی ئه‌م مانگه‌ سه‌ردانی توركیا ده‌كات و له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیادا كۆده‌بێته‌وه‌.

وتوشیه‌تی"تا كاتی سه‌ردانه‌كه‌، پێموایه‌ ده‌رفه‌ته‌مان له‌به‌رده‌مدایه‌ بۆ ئاماده‌كردنی هه‌ندێك بابه‌ت و پێشكه‌شكردنیان به‌ سه‌رۆك كۆمار."

زۆرترین بینراو
چراخان رەفیق: به‌ ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆمی ده‌زانم له‌ ڕێگای ئه‌م نوسراوه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ ئه‌و ڕاستیانه‌ ئاشكرا بكه‌م
"نه‌جمه‌دین که‌ریم (سندوقی ره‌شی مافیاکانی کوردستان)"
هاوسه‌ری پێشوی ئاشتی هه‌ورامی: ئاشتی هه‌ورامی‌و بانده‌ مافیایه‌که‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنم لێده‌که‌ن
رۆژنامه‌یه‌كی لوبنانی: به‌ده‌یان ملیۆن دۆلار خراوه‌ته‌ڕو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم بۆ هه‌ولێر
ویكیلیكس: له‌(2005)ه‌وه‌، ئه‌مریكا دڵنیا بووه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ركوك ده‌بێته‌ قوربانی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی
داعش ژیانی پارێزه‌ره‌که‌ی نادیه‌ موراد له‌ئه‌مه‌ریکا ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
بارزانی: ئیرادەی گەلی كوردستان بەهێزە‌و سەرباری بونی پیلانگێری، بەڵام بە ئیرادەیەکی بەرزتر لە جاران تێدەکۆشی
گه‌روی هورمز، مۆته‌كه‌ ترسناكه‌كه‌ی ئابوری عێراق‌و كه‌نداو
وەزیری دەرەوەی عێراق: پشتیوانی ئێران دەكەین
عەبدوڵا ئۆجەلان نامەیەك بڵاو دەكاتەوە
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×