لەسنوری دەریاچەی دوكان دەستبەسەر 7 تۆری راوەماسیدا دەگیرێت
  2019-05-12       869       

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی سلێمانی لەلاپەرەی تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك ئاشكرایدەكات كە لەسنوری دەریاچەی دوكان دەستبەسەر 7 تۆری راوەماسیدا گیراوە.


ئاوێنە: ئەمرۆ "دوشەممە" بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند وەرزی گەرادانانی ماسی ماوەیەکی دیاریکراوە و کاتێکی گرنگە و لەو وەرزەدا سامانی ماسی بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات، بەڵام بەداخەوە هەندێك لە ڕاوچییەکان بێ گوێدانە بەرپرسیارێتی لەم وەرزە گرنگە دا هەوڵی ڕاوکردنی ماسی دەدەن، ئەوەی جێگای دەست خۆشییە مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان چاودێری دەریاچە و ڕوبارەکان دەکەن و ڕێگری لە سەرپێچیکاران دەکەن.


دەشڵێت "بۆ ئەم مەبەستە مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستانی دوکان لە دوو دەرچوونی جیاوزدا بۆ سەر دەریاچەی دوکان لە سنوری گوندەکانی ( پەڵکۆ ، تۆربە ، خۆشاو ، سێناجیان ، گردە سوران ، تەنکی بوك و زاوا )، توانیان دەست بەسەر ( ٧ ) تۆڕی ڕاوکردنی ماسیدا بگرن و لە دەریاچەکەدا هەڵیبگرنەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی".

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×