بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی بازرگانی ھەرێمی کوردستان رایگهیاند،
وهفدی حکومەتی ھەرێم و بەغدا لەسەر چەند خاڵێک لە بواری بازرگانیدا ڕێککەوتن و ڕێککەوتنەکەش
ئیمزا کرا.
ئاوێنه: بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان،
نەوزاد ئەدھەم، بە ماڵپەڕی رهسمی پارتی راگەیاند"وهفدێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ وهفدێكی حکومەتی عێراق کۆبوینەوە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی
کۆمەڵێک خاڵەوە کرا، لەوانە ھاوردە و هەناردە و داھاتی خاڵە سنورییەکان و وەرگرتنی
گەنمی جوتیاران و دانی موستەحەقاتی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان."
نەوزاد ئەدھەم وتیشی"رێککەوتنێک ئیمزا کرا لەسەر چەند
خاڵێک، ئەویش حکومەتی عێراق بڕی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی ھەرێم بۆ ئەمساڵ لە٣٤٠ھەزار
تەن زیاتر بکات و وەزیری بازرگانیش باسی لەوە کرد، سەرۆکوەزیران ڕەزامەندیی داوە کە
موستەحەقاتی جوتیارانی ھەرێم بدات و لە ھەرێمی کوردستانیش ھاوشێوەی بەغدا سێرڤەرێک
دەبێت و مۆڵەت دەدرێتە ئەو کۆمپانیایانەی کاری ھاوردە و هەناردە دەکەن، کە ژمارەیان
سێ ھەزار کۆمپانیایە و پێشتر ڕێگەیان پێ نەدەدرا لە بەغدا کار بکەن و ئێستا ئەوەش چارەسەر
بو."
ئەدھەم باسی لەوەش کرد"جگە لەوەش، لە ڕێککەوتنەکەدا
ھاتوە، ھەمو داھاتی خاڵە سنورییەکانی ھەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی
حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا ھیچ لارییەکی نییە."
ئەدھەم وتیشی"ڕێککەوتنەکە ئیمزا کراوە و کۆتاییی پێ
ھاتوە و تەنیا ھەندێک خاڵ ماوە، ئەویش پێویستی بە دەرکردنی یاسا لە پەرلەمان ھەیە."