باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا هۆشداری ده‌داته
هاوڵاتیانی خۆی سه‌باره‌ت به توندبونه‌وه‌ی گرژییه‌كان له‌عێراق و داوایان لێده‌كات
چاوكراوه بن.
ئاوێنه: باڵیۆزخانه‌كه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا
رایگه‌یاند، ئامۆژگاری سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی ئه‌مریكی ده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به توندبونه‌وه‌ی
گرژییه‌كان له‌عێراق پێویسته پابه‌ندیی چاوكراوه‌یی بن.
باڵیۆزخانه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه پێویسته هاوڵاتیانی ئه‌مریكی
گه‌شتی عێراق نه‌كه‌ن و هه‌روه‌ها ئه‌و هاوڵاتیانه‌شی له‌ناو عێراقدان دوربكه‌ونه‌ته‌وه
له‌و شوێنانه‌ی كه به شوێنی كۆبونه‌وه‌ی هاوڵاتیانی ئه‌مریكی ناسراون.
هه‌روه‌ك داواشی كردوه چاوكراوه بن و ئاگاداری چوارده‌وریان بن.