ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه
له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویكردۆته‌وه توركیا تاوتوێی دواخستنی
واده‌ی وه‌رگرتنی سیستمی موشه‌كی ئێس400ی روسی ده‌كات.
ئاوێنه: به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ش دوای داوایه‌كی
نوێی ئه‌مریكا له ئه‌نكه‌ره هاتوه بۆ دواخستنی وه‌رگرتنی ئه‌و سیستمه له‌روسیا
كه به‌پێی قسه‌ی به‌رپرسانی توركیا‌و روسیا راده‌ستكردنی سیستمه‌كه به توركیا بڕیاره له
مانگی ته‌مموزدا ده‌ستپێبكات.
پێشتریش بڵاوكرایه‌وه كه له‌سه‌ر داوای ئه‌مریكا،
توركیا واده‌ی وه‌رگرتنی سیستمی ئێس400ی له روسیا، دواخستوه به‌ڵام هه‌ردو ئه‌و
هه‌واڵه له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره‌وه به‌توندی ره‌تكرایه‌وه.
گرێبه‌ستی توركیا بۆ كڕینی سیستمی ئێس40ی روسی له‌گه‌ڵ
مۆسكۆ، ئه‌مریكای نیگه‌ران كردوه‌و به‌رپرسانی وڵاته‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی
سزا به‌سه‌ر توركیادا ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌و سیستمه روسییه له‌وڵاته‌كه‌ی
جێگیربكات.