هەولێر: ژمارەیەك نۆرینگە‌و كۆگای دەرمان‌و دەرمانخانە دادەخرێن
  2019-05-14       1482       

لەراگەیەنراوێكیدا قایمقامیەتی پارێزگای هەولێر داخستنی ژمارەیەك نۆرینگە‌و كۆگای دەرمان ئاشكرا دەكات، هۆكارەكەشی دەگەرێنێتەوە بۆ پابەند نەبونیان بە رێنماییەكانی كوالێتی كۆنترڵی دەرمان، هۆكارێكی دیكە فرۆشتنی دەرمانی بێ‌ مۆڵەت‌و نایاسایی بوە.


ئاوێنە: قایمقامیەتی پارێزگای هەولێر لەسەر لاپەرەی تیبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك راگەیەنراوێكی لەسەر داخستنی نۆ نۆرینگە‌و دو كۆگای دەرمان‌و دەرمانخانەیەك بڵاوكردەوە كەتێیدا هاتوە " لێژنەی باڵای بەدواداچونی دەرمان کە پێکھاتوە لەسەرۆکایەتی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی جۆری دەرمان، بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی تاوانی ڕێکخراو سەربە ئاژانسی پاراستن و بە ھاوکاری هێزی تایبەتی یەک و بەشی پۆلیسی شارەوانی، دو کۆگای دەرمان له شەقامی پزیشکانی هەولێر، نۆ نۆڕینگه و دەرمانخانەیەک له مامزاوه و قۆریتان بەسەر کرانەوه و هەمویان داخران".


راشیدەگەیەنێت هۆکاری داخستنی ئەم شوێنانەش بۆئەوە دەگەڕێتەوه دەرمانی نایاسایی و مۆڵەت‌ پێنەدراویان فرۆشتوە، دەشڵێت "هەمو دەرمانه قاچاخ و بێ‌مۆڵەتەکان دەستیان بەسەردا گیرا، ڕێکاری یاسایی گیرایە بەر لەبەرامبەر سەرپێچی کاران، هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە ئەم لێژنەیە بەردەوام دەبێت لەپێناو بەرژەوەندی گشتی وپاراستنی تەندروستی".

 




زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×