پۆلیسی سلێمانی دەستبەسەرداگرتنی 31 ماتۆرسكیل رادەگەیەنێت، دڵنیایش دەدات بە هاوڵاتیان كە هەڵمەتەكانی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆرسكیلە بێسەرەتاكان كە بونەتە هۆی بێزاركردنی هاوڵاتیان بەردەوام دەبن.
ئاوێنە: بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەراگەیەنراوێكیدا ئاماژەبەوە دەكات كە لەدوای سكاڵای هاوڵاتیان لەبەرامبەر زیادبونی ماتۆرسكیل‌و بێزاركردنیان چەند هەڵمەتێكیان دەست پێكردوە، باس لەوەش دەكات هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆرسكیلە بێ سەرەتاكان بەردەوامییان دەبێت.
دەقی راگەیەنراوەكە
هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌ستبه‌سه‌ر 31 ماتۆرسكیلی بێ سه‌ره‌تادا ده‌گرن
له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامه‌كانی به‌ش‌و بنكه‌كانی سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ماتۆرسكیلی بێ سه‌ره‌تا، له‌چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی جیاجیادا به‌شی پۆلیسی قه‌ره‌داغ‌و بنكه‌ی پۆلیسی پیره‌مه‌گرونی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی دوكان، ده‌ستیان به‌سه‌ر 31 ماتۆرسكیلی بێ سه‌ره‌تادا گرت.
پاش تۆماركردنی سكاڵای هاوڵاتیان به‌رامبه‌ر زیادبونی ماتۆرسكیلی بێ سه‌ره‌تاو بێزاركردنیان، له‌چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی قه‌ره‌داغ به‌هاوكاری پۆلیسی هاتوچۆی سنوره‌كه، توانرا ده‌ستبه‌سه‌ر 12 ماتۆرسكیلی بێ سه‌ره‌تادا بگیرێت.
هاوكات له‌چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی دیكه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی پیره‌مه‌گرونی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی دوكان، به‌هاوكاریی ئاسایش‌و پۆلیسی هاتوچۆی سنوره‌كه، تونرا ده‌ستبه‌سه‌ر 19 ماتۆرسكیلی بێ سه‌ره‌تادا بگیرێت.
له‌هه‌مانكاتدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دڵنیایی ده‌داته هاوڵاتیان كه هێزه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن له‌هه‌ڵمه‌ته‌كانیان بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ماتۆرسكیلی بێ سه‌ره‌تا كه بونه‌ته هۆی بێزاركردنی هاوڵاتیان.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان