"جۆرە خۆراك‌و شمەكێك لە نێو بازارەكان هەیە بەكارهێنانیان زۆر مەترسیدارە"
  2019-05-14       1323       

لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، موحەمەد وەهاب ئاشكرایكرد جۆرە خۆراك‌و شمەكێك لە نێو بازارەكان هەیە بەكارهێنانیان زۆر مەترسیدارە ، هۆشداریش بەهاوڵاتیان دەدات بەوەی زۆر وریا‌و بە ئاگابن لەكاتی كرینی خۆراك‌و پێویستییەكانیان.


ئاوێنە: ئەمرۆ "سێ‌ شەممە" موحەمەد وەهاب، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند هۆشداریی بە بەهاوڵاتیانی سلێمانی‌و هەڵەبجە‌و ئیدارەی گەرمیان‌و راپەرین دەدەین كە بەوریاییەوە خۆراك‌و پێداویستییەكانیان لەنێو بازارەكان بكرن، باس لەوەش دەكات لەم مانگی رەمەزانەدا چەند كاڵا‌و شمەكێك بەبێ‌ گوێدانە رێنمایی‌و مەرجە تەندروستییەكان هێنراونەتە نێوبازارەكان‌و بەكارهێنانیان زۆر مەترسیدارە.


ئاشكراشیدەكات زیاتر لە هەزار مادە لە جۆرەکانی پەنیر و برنج و خورما و ڕۆن و دۆشاوی تەماتەهێنراونەتە بازارەكانی كوردستان، دەشڵێت "ناکرێت لە پێناو بەرژەوەندی چەند بازرگانێک ژیانی هاوڵاتییان بکەوێتە مەترسییەوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×