حوسییەكان بە فرۆكەی بێ‌ فرۆكەوان دامەزراوە نەوتییەكانی سعودیە دەكاتە ئامانج
  2019-05-14       1163       

 

حوسیەكانی نزیك لە ئێران لەرێگەی حەوت فرۆكەی بێ‌ فرۆكەوانی بۆمب رێژكراوەوە، دو دامەزراوەی نەوتی عەرەبستانی سعودیە دەكەنە ئامانج‌و وەزیری وزەی سعودیەش هێرشەكە بە تیرۆرستی لەقەڵەم دەدات.

 

ئاوێنە: خالید بن عەبدولعەزیز فالح، وەزیری وزەی عەرەبستانی سعودیە لەبارەی بە ئامانج گرتنی دامەزراوەنەوتییەكانی وڵاتەكەی لەلایەن حوسیەكانەوە، رایگەیاند ئەوەی روداوە كردەی تیرۆرستییە بۆ تێكدانی بارودۆخەكەیە، ئاشكراشیكرد كە هێرشەكان نەبونەتە هۆكاری راگرتنی هەناردەی نەوت.

 

ئاماژەبەوەش دەكات هێرشەكان لەرێگەی فرۆكەی بێفرۆكەوانەوە ئەنجامدراون، لەبەرامبەریشدا حوسییەكانی نزیك لەكۆماری ئیسلامی ئێران  ئاشكرایكرد لەرێگەی حەوت فرۆكەی بێفرۆكەوانەوە هێرشەكان ئەنجامدراون.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×