وته‌بێژی یه‌كێتی: پابه‌ندین به‌ رێككه‌وتنی سیاسی و ئیداری له‌گه‌ڵ پارتی
  2019-05-14       422       

یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پابه‌ندده‌بن به‌ هه‌ردو هه‌ردو رێككه‌وتنی سیاسی و ئیداری له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان.

ئاوێنه‌: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی کۆسرەت رەسول عەلی جێگری سکرتێری گشتی کۆبوەو لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی ھەرێم و عێراق و ناوچەکە و پێشھاتەکان کرا.

دوای كۆتاییهاتنی كۆبونه‌وه‌كه‌ش لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی ئاشکراکردو رایگەیاند بە پەرۆشەوە مەکتەبی سیاسی یەکێتی گفتوگۆی چڕوپڕو بەرپرسیارانەی کرد لەسەر پێشھاتە سیاسیەکان و پاپەندبونیشی بە ھەردو رێکكەوتنی سیاسی و ئیداری لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان تەکیدکردەوە.

وتەبێژی یەکێتیی رونیشیکردەوە"چاوەڕوانین لەگەڵ ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی  ھەرێم پرسی کەرکوک و بەغدا چارەسەر بکرێن وەک ئەوەی لە رێکكەوتنی نێوان بەڕێزان کاک کۆسرەت و کاک مەسعود-دا ھاتوە."

ئاشکراشیکرد کۆبونەوەکانی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی بەردەوامیان دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×