له‌كۆبونه‌وه‌ی تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی شه‌قامی
100 مه‌تری سلێمانیدا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌سه‌رپه‌رشتی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چو، بڕیاردرا له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا لیژنه‌ی
سه‌رپه‌رشتیاری جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه پێشنیار و راسپارده‌كانی بۆ ده‌ستپێكردن
پێشكه‌ش بكات.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان، بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبونەوەی
تایبەت بە جێبەجێکردنی پرۆژه‌ی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی بەڕێوەچو و تیایدا تاوتوێی
چۆنیەتیی دەستپێکردنی پڕۆژەکە کرا و وادەی 10 رۆژ بۆ پێشكەشكردنی راپۆرت و پێشنیارەكان
دیاریكرا.
لە کۆبونەوەکەدا کە ئەمڕۆ سێشه‌ممه ١٤ ئایاری 2019 لە سلێمانی بەرێوەچو و وەزیرانی ئاوەدانکردنەوە
و نیشتەجێکردن، شارەوانی و گەشتوگوزار، لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و بریکاری وەزیری شارەوانی
و سەرۆکی شارەوانی سلێمانی و ئەندامانی لیژنەی سەرپەرشتیاری جێبەجێکردنی پڕۆژەی شەقامی
١٠٠ مەتری سلێمانی ئامادەی بون، بڕیاردرا لیژنەی سەرپەرشتیاری جێبەجێکردنی پڕۆژەکە
لە ماوەی ١٠ رۆژی کاری‌دا لە راپۆرتێک‌دا پێشنیار و راسپاردەکانی خۆی سەبارەت بە چۆنیەتیی
دەستپێکردنی پڕۆژەکە پێشکەشی وەزارەتی شارەوانی
و سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بکات، بۆ ئەوەی بە زوترین کات بڕیار لە چۆنیەتی دەستپێکردنی
بدرێت.
ئەم کۆبونەوەیە دوای ئەو هات کە لە کۆبونەوەی هەفتەی رابردوی
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیرە پەیوەندیدارەکان و پارێزگارەکانی هەر چوار پارێزگاکەی
هەرێم سەبارەت بە چاککردنەوەی ڕێگاوبانەکان، بڕیار درا کۆبونەوەیەکی تایبەت بە جێبەجێکردنی
پڕۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.