ئایا ئاڵا تاڵەبانی دەبێتە سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق؟
  2019-05-14       3215       


ئا: ئاوێنە


ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی‌و ئەندامی كوتلەی "هاوپەیمانی بەغداد" لەپەرلەمانی عێراق، لەلایەن د.بەرهەم سەرۆك كۆماری عێراق‌و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانەوە پشتیوانی دەكرێت تا سەرۆكایەتی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێبدرێت.



بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ئاوێنە كەوتون هەریەك لەد.بەرهەم‌و محەمەد حەلبوسی لۆبی بۆ ئاڵا تاڵەبانی دەكەن تا سەرۆكایەتی یەكێك لەلیژنەی بەهێزەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی پێبدرێت، كە وا بڕیارە سەرۆكایەتی ئەم لیژنەیە بەر كورد‌و لەنێو كوردیشدا بەر یەكێتی نیشتمانی كوردستان بكەوێت.


چەند رۆژێك لەمەوبەر د.موسەنا ئەمین، پەرلەمانتاری سەر بەفراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی لەئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند كە نوسینگەی د.بەرهەم بۆ ئەو مەبەستە بەپەرلەمانتارە كوردەكانەوە كردوە، بەڵام بەپێی زانیارییەكان خودی د.بەرهەم ساڵحی سەرۆك كۆمار پەیوەندی بەپەرلەمانتارەكانی یەكێتییەوە كردوە بۆ ئەوەی سەرۆكایەتی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە بۆ ئاڵا تاڵەبانی بێت.


ئەم هەوڵانەی د.بەرهەم وەك پاداشتێكی ناوبراو لێكدەدرێتەوە بەرامبەر بەئاڵا تاڵەبانی، كە لەسەرخستنی د.بەرهەم ساڵحدا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار چالاكانە رۆڵی بینیوە، بەپێچەوانەی بەشێك لەپەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتی كە لەكاتی دەنگدانی سەركردایەتییدا بۆ یەكلاییكردنەوەی ئەو بابەبتە لەگەڵا ئەوە نەبون د.بەرهەم ببێت بەسەرۆك كۆمار‌و پشتیوانیان لێنەكرد. لەم روانگەیەشەوە پشتیوانی د.بەرهەم لەئاڵا تاڵەبانی، وەك تۆڵەكردنەوە لەو ئەندامانەی فراكسیۆنی یەكێتی دادەنرێت.


هاوكات لەگەڵا ئەم لۆبی كردنەی د.بەرهەمی سەرۆك كۆماری عێراقدا لەبەرژەوەندی ئاڵا تاڵەبانی، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراقیش شێلگیرانە لۆبی بۆ ئاڵا تاڵەبانی دەكات تا سەرۆكایەتی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە وەربگرێت، لەبەرئەوەی ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی فراكسیۆنەكەیەتی كە "تەحالوفی بەغداد"ە.  


حەلبوسی چاوی لەسەر ئەوەیە سەرۆكایەتی ئەم لیژنە گرنگە كە بۆ كورد‌و یەكێتییە بدرێت بەئەندامێكی فراكسیۆنەكەی‌و لەم رێگەیەشەوە بۆ خۆی ببات، هەروەها حەلبوسی گرەو لەسەر ئاڵا تاڵەبانی دەكات‌و لەبەرئەوەی "ژن"ە، "كورد"ە، "تاڵەبانی"یە، "زمان زان"ە‌و چوار خولیشە پەرلەمانتاری عێراقەو ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەیە. 


حەلبوسی دەیەوێ‌ لەم رێگەیەوە سەرۆكایەتی دو لیژنەی هەرە گرنگ‌و بەهێزی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خۆی مسۆگەر بكات، كە "لیژنەی نەوت"‌و "پەیوەندیەكانی دەرەوە"یە، ئەمەیان دوەمیان لەسەر حسابی كورد‌و یەكێتییە. لەماوەی رابردوشدا حەلبوسی كاری لەسەر ئەوە كردوە كە كورد سەرۆكایەتی هیچ كام لەلیژنە گرنگەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەرنەگرێ‌.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×