رێبوار ته‌ها، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی
عێراق له‌سه‌ر روداوه‌كانی ئه‌مڕۆی گوندی په‌لكانه-ی كه‌ركوك رایگه‌یاند، بە بڕیاری
ژوری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لەمەودوا بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانە دەکرێت کە
بەبیانوی جۆراوجۆر دەیانەوێ دەست بگرن بەسەر ماڵ و موڵکی دانیشتوانی ڕەسەنی ئەو ناوچانە.
ئاوێنه: رێبوار ته‌ها، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا
كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاوێنه كه‌وتوه رایگه‌یاند، پاش ئەوەی ئەمڕۆ لە گوندی پەڵکانەی
سەر بەناحیەی سەرگەڕان گرژی وئاڵۆزی دروست بو، ڕاستەوخۆ لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنیەوە
لەگەڵ ژوری ئۆپەراسێۆنە هاوبەشەکانی عێراق کەوتینە گفتوگۆ.
وتیشی"سەرەنجام لەلایەن ژوری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانەوە
هێزێکی تایبەت ڕەوانەی گوندی پەڵکانە کرا بۆ کۆتاییهێنان بەو پێشێلکارییانەی لەلایەن
چەند کەسێکەوە دەرحەق بە دانیشتوانی ڕەسەنی گوندەکە کرابو، ئەو کەسانەشی خانوی گوندەکەیان
داگیرکردبو پێیان چۆڵکرا."
له‌كۆتاییشدا ئاشكرایكرد"بە بڕیاری ژوری ئۆپەراسیۆنە
هاوبەشەکان بۆ لەمەودوا بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانە دەکرێت کە بەبیانوی جۆراوجۆر
دەیانەوێ دەست بگرن بەسەر ماڵ و موڵکی دانیشتوانی ڕەسەنی ئەو ناوچانە."