وته‌بێژی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند،
له دواین كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی حیزبه‌كه‌یاندا پێشنیاری پارتی دیموكراتی كوردستان
بۆ به‌شداریی سۆسیالیست له حكومه‌ت و وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاری په‌سه‌ند كراوه‌و بڕیار
دراوه به‌شداریی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
ئاوێنه: به‌ختیار كه‌ریم، وته‌بێژی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان،
به ماڵپه‌ڕی ره‌سمی پارتی راگه‌یاند"حیزبی سیۆسیالیست پێشنیاری پارتی بۆ به‌شداری
له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی په‌سه‌ند كردوه و له كابینه‌ی نوێی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا به‌شداری ده‌كه‌ین."
له‌باره‌ی ئەوەی کە چ وه‌زاره‌تێكییان پێ ده‌درێت، به‌ختیار
كه‌ریم گوتی"پارتی پێشنیاری پۆستی وه‌زاره‌تی خزمه‌تگوزاریی بۆ ئێمه كردوه،
به‌ڵام وه‌زاره‌ته‌كه تا ئێستا دیاری نه‌كراوه، ماوه‌ته‌وه بۆ كاتی سه‌ردانی ڕاسپێردراو
بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت بۆ لامان، ئه‌وكات ناوی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌كه‌مان پێ ده‌درێت، كه
وه‌ری ده‌گرین."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی کە جگه له پۆستی وه‌زاری، سۆسیالیست
پۆستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان وه‌رده‌گرێت، به‌ختیار
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد"ئێمه حه‌قی خۆمانه به‌شداری له حكومه‌تدا بكه‌ین له‌سه‌ر
ئاستی وه‌زاری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان و ڕاوێژكار، به‌ڵام ئه‌وانه ماوه‌ته‌وه
بۆ گفتوگۆی ئاینده‌ی حیزب له‌گه‌ڵ وه‌فدی دانوستانكاری پێكهێنه‌رانی حكومه‌ت."