ئاسایشی هه‌ولێر، هه‌واڵی رفاندنی كچێكی 13 ساڵانی عه‌ره‌ب
له شاری هه‌ولێر ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، كه كێشه‌كه‌ی خێزانییه‌و كه‌یسه‌كه‌ش
له‌لای بەڕێوەبەرایەتیی توندوتیژی دژ بە ئافرەتانە.
ئاوێنه: میدیای ره‌سمی پارتی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی
ئاسایشی هه‌ولێره‌وه بڵاویكردۆته‌وه كه ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له رفاندنی كچه هاوڵاتییه‌كی
عه‌ره‌ب ده‌كه‌ن، به ناوی (ن. ن. م.) ته‌مه‌ن 13 ساڵ، راست نییه، به‌ڵكو كێشه‌كه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تییه.
سه‌رچاوه‌كه وتویه‌تی"ئه‌و كچه 13 ساڵانه كێشه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بوه و له ماڵه‌وه رای كردوه، له‌گه‌ڵ خۆیشی بڕی 20 هه‌زار دۆلاری
ئه‌مه‌ریكیشی (2 ده‌فته‌ر) بردوه."
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه وه‌كو ئاسایشی هه‌ولێر
به‌دواداچونیان بۆ كه‌یسه‌كه كردوه و ده‌ركه‌وتوه، كێشه‌كه كۆمه‌ڵایه‌تییه و ئێستاش
كه‌یسه‌كه له‌لای بەڕێوەبەرایەتیی توندوتیژی دژ بە ئافرەتانە.