سەیدسادق: دەستگیركردنی راوچی
  2019-05-15       580       

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی 3 راوچی لەقەزای سەیدسادق رادەگەیەنێت.

ئاوێنە: ئەمرۆ "چوار شەممە" لەراگەیەنراوێكیدا كە لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوكردوتەوە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی پارێزگای سلێمانی نوسیویەتی " سەرەڕای قەدەغەکردنی ڕاوی ماسی لە وەرزی گەرادانانی ماسی دا، بەڵام هەندێكجار بەشێك لە هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکان نابن و سەرپێچی دەکەن".

راگەیەنراوەكە

لە سنوری سیدسادق ( ٣ ) ڕاوچی دەستگیر کران

سەرەڕای قەدەغەکردنی ڕاوی ماسی لە وەرزی گەرادانانی ماسی دا، بەڵام هەندێكجار بەشێك لە هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکان نابن و سەرپێچی دەکەن.

بەمەبەستی ڕێگریکردن لە دیاردەی ڕاوکردنی ماسی لەم وەرزەدا، مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستانی سیدسادق لە ئەنجامی دەرچونێکیان بۆ سنوری گوندی ( شاتوان ) بە سەرپەرشتی ( پ٤پ/ دانا فایەق ) توانیان ( ٣ ) هاوڵاتی دەستگیر بکەن کە سەرقاڵی ڕاوە ماسی بوون. هاوکات دەستیان گرت بەسەر ( ٢ ) تۆڕ و یەک دەسکە داو و ماتۆڕسکیلێك دا.

پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×