"دادگای تاوانەكانی كەركوك – گەرمیان دو تاوانباری بەكارهێنەری مادەی هۆشبەر سزا دەدات"
  2019-05-15       573       

 

لەراگەیەنراوێكیدا بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیدارەی گەرمیان ئاماژەبەوە دەكات كە سەرۆكایەتی دادگای تاوانەكانی كەركوك – گەرمیان دو تاوانباری بەكارهێنەری مادەی هۆشبەر سزا دەدات.


ئاوێنە: ئەمرۆ "چوار شەممە" بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیدارەی گەرمیان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتوە " پاش ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوودا لە لایەن هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە توانرا بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر (2)دوو  تۆمەتبار دەستگیربکرێن و پاش ئەوەی دۆسیەکەیان خرایە بەردەم بەرێز دادەوری لیکۆڵینەوەو هەروەها پاش چەندین دانیشتنی دادگا و خستنەڕووی تەواوی بەڵگەکان و دانپیادانانی تاوانباران بە تاوانەکانیاندا کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێ دراوە  سەرەنجام  لە لایەن سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکانی کەرکووک/گەرمیان سزا دران". 




بۆ/کەناڵەکانی ڕاگەیاندن 

 ((سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکانی کەرکوک/گەرمیان دوو تاوانباری بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەری سزادا))


لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکانی هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان سەبارەت بە بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری وورد و تەواو و دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەی کە مادەبێهۆشکەرەکان بەکاردەهێنن یان مامەڵەی پێوەدەکەن و ڕوبەرووکردنەوەیان بەداگا..


پاش ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوودا لە لایەن هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە توانرا بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر (2)دوو  تۆمەتبار دەستگیربکرێن و پاش ئەوەی دۆسیەکەیان خرایە بەردەم بەرێز دادەوری لیکۆڵینەوەو هەروەها پاش چەندین دانیشتنی دادگا و خستنەڕووی تەواوی بەڵگەکان و دانپیادانانی تاوانباران بە تاوانەکانیاندا کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێ دراوە  سەرەنجام  لە لایەن سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکانی کەرکووک/گەرمیان بەم شێوەیە سزا دران. 

1/احمد صالح عبدالله لە دایک بووی 1995 و دانیشتووی گەڕەکی (ئازادی)ی قەزای کەلار لە بەرواری 12/1/2019 دەستگیرکراوەو و لە بەرواری 7/5/2019 بە پێی ماددەی(14/2)ی هۆشبەر بە (3)سێ ساڵ زیندانی و بڕی(100,000)سەد هەزار دیناری عێراقی پێ بژاردن سزا درا.

2/دیار محمد گالب لە دایک بووی1990 و دانیشتووی گەڕەکی (امام احمد)ی قەزای کفری لە بەرواری14/1/2019 دەستگیرکراوەو لە بەرواری 14/5/2019 بە پێی ماددەی(14/2)ی هۆشبەر بە (3)سێ ساڵ زیندانی و بڕی(100,000)سەد هەزار دیناری عێراقی پێ بژاردن سزا درا.

دواتر بۆ بەرسەربردنی ماوەی سزاکەیان ڕەوانەی بەرێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی کران. 


                                                               بەرێوەبەرایەتی  ئاسایشی گەرمیان 
                                                               ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×