نیشانەكانی جەڵتەی مێشك
  2019-05-15       2359       

ئەگەر هاتوو كەسێكت بینی جەڵتەی مێشك لێی دابوو ئەوا پێویستە لە دەستپێكی حاڵەتەكەیداو لەماوەی كەمتر لە 3 كاتژمێردا بگەیەنرێتە نەخۆشخانە.


ئاوێنە، راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی: ئەگەر هاتوو لەو ماوە دیاریكراوەدا نەخۆشەكە گەیەنرایە نەخۆشخانە ئەوا دەتوانرێت كۆنتڕۆڵی حاڵەتەكەی بكرێت و ژیانی كەسەكە پارێزراوبێت.


ئەو كەسەی كە گومانت هەیە تووشی ئەم حاڵەتە بوبێت پێویستە لەڕێی چەند داواو پرسیارێكەوە خۆت دڵنیا بكەیتەوە تاوەكو بتوانیت بەزووترین كات بیگەیەنیتە نزیكترین نەخۆشخانە، ئەوانیش:

 
١-ئایا دەتوانێت پێبکەنێت یان زەردەخەنە بکات؟

٢-ئایا دەتوانێت بەباشی قسە بكات و قسەكانی تێكەڵ نەكات؟

٣-ئایا دەتوانێت دەستەكانی بۆ سەرەوە بەرز بكاتەوە؟

٤-ئایا دەتوانێت زمانی بەملاو لادا بجوڵێنێت؟


ئەگەر هاتوو هەریەكێك لەم خاڵانەی سەرەوەی نەتوانی ئەنجام بدات  ئەوا ئەو کەسە تووشی حاڵەتی جەڵتە بوەو پێویستە بە زووترین كات بگەیەنرێتە نەخۆشخانە بەمەبەستی بەهاناوەچوون و چارەسەركردنی دەستبەجێی حاڵەتەكەی.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×