بەرپرسێكی كۆمەڵی ئیسلامی وازهێنانی لەحزبەكەی رادەگەیەنێت
  2019-05-15       1323       


سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لەئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، عەباس موحەمەد رایدەگەیەنێت كۆمەڵ لەو بنەما شەرعیانە لایداوە كە پێشتر بانگەشەی بۆ دەكرد، وازهێنانی خۆشی لەنێوریزەكانی كۆمەڵی ئیسلامی راگەیاند.


ئاوێنە: ئەمرۆ "چوار شەممە" عەباس موحەمەد، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لەئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دەستبەرداربون‌و وازهێنانی لەریزەكانی كۆمەڵی ئیسلامی راگەیاند، باس لەوەش دەكات كۆمەڵ لەبنەما شەرعییەكان لایداوە، ئاشكراشیكرد دەنگی خۆی دەخاتە پاڵ ئەو سەركردە‌و بەرپرس‌و كادیرانەی تری كۆمەڵی ئیسلامی كە پێشتر وازهێنانی خۆیان راگەیاندوە.



راشیدەگەیەنێت لەناو حزبەكەیدا دادگەریی نەبوە‌و خەڵكانێك هەن لەچینی بەرزا دەژین‌و ئامۆژگاری هەژارەكان دەكەن كە خۆراگر‌و بە ئارام بن لەبەرامبەر ئەو قەیرانە داراییەی كە هەیە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×