بریاری قەدەغەكردنی كاری شۆفێریی درێژدەكرێتەوە
  2019-05-15       261       

 

هەرچەندە پێشتر راگەیەنرابو بریاری قەدەغەكردنی كاری شۆفێری فەرمانبەران‌و هێزە ئەمنییەكان لەرۆژی 1 ی 6. 2019  دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام بریارەكە بۆ بەشێك لەفەرمانبەران‌و هێزە ئەمنییەكان درێژكراوەتەوە.



ئاوێنە: بە واژۆی كەریم سنجاری، وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بریاری قەدەغەكردنی كاری شۆفێری تەكسی بۆ فەرمانبەران‌و هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان لەرۆژی 1.6.2019 وە بۆ رۆژی 1.9.2019 بۆ بەشێك لەفەرمانبەران‌و هێزە ئەمنییەكان درێژكراوەتەوە.

 

 

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×