دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە
  2019-05-15       1577       

 

دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە كە تێیدا ئاماژەبەوە دەكات گواستنەوەی فەرمانبەرانی سەرۆكایەتی هەرێم لەپێناو رێكخستنەوەی كاروبارەكان ئەنجامدراوە، سەر بەلایەنێكی سیاسی دیاریكراو نین.

 

ئاوێنە: دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئەمرۆ "چوار شەممە" رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتوە " لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا هەواڵێکی نادروست بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە گواستنەوەی راژەی ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی دیوان بۆ وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، "ئێمە لە دیوانی سەرۆکایەتی سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە بابەتەکە پەیوەندی بە لایەنی سیاسییەوە هەبێت".



راشیدەگەیەنێت لە چوارچێوەی رێکخستنەوە و ترشیق (بچووککردنەوە)ی هەیکەلیەتی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بڕیاردراوە بە ئەنجامدانی ژمارەیەک گۆڕانکاری و رێکخستنەوەی میلاکات، لەسەر ئەم بنەمایەش ژمارەیەک لە فەرمانبەرەکان کە میلاکیان زیادەیە راژەکانیان گواستراونەتەوە بۆ وەزارەکان، بۆ ئەوەی بتوانرێ سوود لە تواناکانیان وەربگیرێت لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×