ئەڵمانیا پرۆسه‌ی‌ مەشقپێکردن به‌پێشمەرگەو هێزە عێراقییەکان راده‌گرێت
  2019-05-15       322       

حكومه‌تی‌ ئەڵمانیا بڕیاریدا مەشقپێکردنی پێشمەرگەو هێزە عێراقییەکان رابگرێت‌و هۆكاره‌كه‌شی‌ گه‌راندۆته‌وه‌ بۆ ئاڵۆزیی‌و گرژییه‌كانی‌ نێوان ئه‌مریكاو ئێران له‌ناوچه‌كه‌.

ئاوێنه‌: لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی‌ بەرگری‌ ئەڵمانیا رونیكردۆته‌وه‌ كه‌ بەهۆی‌ گرژییەکانی‌ ناوچەکەوە، بڕیاریانداوە مەشقی سەربازیی بەهێزەکانی پێشمەرگەو هێزە عێراقییەکان ڕابگرن.

باڵیۆزخانەی ئەڵمانیاش لەعێراق رایگەیاندووه‌، "ژمارەی فەرمانبەران لەباڵیۆزخانەو كۆنسوڵخانەکان لەعێراق وەكو خۆیان دەمێننەوە، باڵیۆزخانەی ئەڵمانیاش لەتاران لەكارەكانی بەردەوام دەبێت‌و تاوەكو ئێستاش هیچ فەرمانبەرێك لەعێراق‌و ئێران نەكشێنراوەتەوە".

ئەڵمانیا ١٦٠ راوێژکارو سەربازی لەعێراق هه‌یه‌ بۆ ڕاهێنان‌و مەشقکردن بەپێشمەرگەو هێزە عێراقییەکان‌و ١٠٠ سەربازیان لەهەرێمی کوردستانن راهێنان بەهێزەکانی‌ پێشمەرگە دەکەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×