2019-05-15   1410     
فرۆكه‌یه‌كه‌ی تێكشكاوی توركیا
لەسنوری قه‌زای ئامێدی پارێزگای دهۆك فڕۆکەیەکی سیخوڕیی دەوڵەتی تورکیا گڕی گرت‌و کەوتە خوارەوە.
ئاوێنه: میدیاكانی نزیك له‌په‌كه‌كه بڵاویانكردۆته‌وه كه نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، فڕۆکەیەکی سیخوڕیی دەوڵەتی تورکیا لەگوندێکی نێوان کۆمەڵگەی قەدش‌و شارۆچکەی ئامێدی گڕی گرتووەو کەوتۆتە خوارەوە.
ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە، فڕۆکە جەنگییەکان دەستیان بەبۆردومانکردنی ناوچەکە کردووه.
تا ئێستا هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل -هه‌په‌كه- هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كیان بڵاونه‌كردۆته‌وه كه فڕۆکە سیخوڕییەکەی سوپای تورکیا کەوتۆتە خوارەوە یان خراوەتە خوارەوە.