2019-05-15   2732     
شاسوار عەبدولواحید
دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی گشتی، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ شاسوار عەبدولواحید ده‌ركرد، بەپێی مادەی دو لەیاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن.
ئاوێنه: دادگاكه بەنوسراوێكی تایبه‌ت له‌رۆژی 2019/5/14 فه‌رمانیكردووه بەدەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید قادر، سەرۆکی جوڵانەوی نەوەی نوێ، بەهۆی ئەوەی لەبەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە.
به‌پێی نوسراوه‌كه، بەپێی مادەی دو لەیاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن، ئەو بڕیارە دەرکراوە.
ڕۆژی ٢٤ی نیسان، شادی نه‌وزاد ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ سکاڵای لەسەر شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەکە تۆمارکرد به‌هۆی هەڕەشەکردن‌و هەوڵدان بۆ ناوزڕاندنی پەرلەمانتاران تۆمەتباری کرد، بۆیە بەفەرمانی دادوەر بڕیاری دەستگیرکردن بۆ 10 کەس له‌ئه‌ندامانی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ دەرچو.
شاسوار عه‌بدولواحید، به‌مادده‌ی 2 له‌یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن تۆمه‌تبار كراوه. ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌كانی به‌سه‌ردا ساغ ببێته‌وه، یاسا سزای به‌ندكردن له‌شه‌ش مانگ تا 5 ساڵ، یاخود غه‌رامه‌ی یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت‌و له‌پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێ یان بهیه‌كێك له‌و دو سزایه سزا ده‌درێت.
یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی كردن لههه‌رێمی كوردستان، به‌یاسای ژماره (6) ساڵی 2008 ناسراوه‌و له‌هه‌شت مادده پێكهاتووه.
له‌مادده‌ی دووه‌می یاساكه‌دا هاتووه:
هه‌ر كه‌سێك ئه‌گه‌ر به خراپی ته‌له‌فۆنی خانه‌یی(مۆبایل) یان ئامێرێكی په‌یوه‌ندی كردن ته‌لدار یان بێ ته‌ل یان ئه‌نته‌نێت یان پۆستی ئه‌لكترۆنی بێ مه‌به‌ستی هه‌ڕه‌شه‌كردن یان تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن یان جنێودان یان بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو به‌كارهێنا كه ترس په‌یدا ده‌كات یان دزه‌ی به گفتوگۆكردن كرد یان وێنه‌ی چه‌سپاو و جوڵاو یان كورته‌نامه بڵاوكره‌وه كه له‌گه‌ڵ خوو ڕه‌وشتی گشتیدا ناگونجێن یان به‌بێ روخسه‌ت و مۆڵه‌ت وێنه‌ی گرت یان كاروبارێكی وا كه شه‌ره‌ف بریندار بكات یان هانی ئه‌نجامدانی تاوان یان كاری به‌دڕه‌وشتی یان بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری په‌یوه‌ست به نهێنی ژیانی تایبه‌ت یان خێزانی بۆ تاكه‌كان بڵاوبكاته‌وه كه به‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك ده‌ستی كه‌وتبێت هه‌تا ڕاستیش بن، ئه‌گه‌ر به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌یان و دابه‌شكردنیان سووكایه‌تی یاخوود زیانیان پێ بگه‌یه‌نێ، ئه‌وا بۆ ماوه‌یه به‌ند(حبس) ده‌كرێ كه له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بت و له پێنج ساڵیش زیاتر نه‌بێت و به‌غرامه‌یه‌كیش سزا ده‌درێ كه له یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێ یان به یه‌كێك له‌و دوو سزایه سزا ده‌درێ.