جەعفەر شێخ مستەفا: هیچ لێپرسینەوەیەكم لەلایەنی حكومەت‌وحزبی لێنەكراوە
  2019-05-16       759       


جەعفەر شێخ مستەفا، بەرپرسی هێزەكانی یەكەی 70 ی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت لەسەر ئەوەی وتم گوێ‌ ناگرم لەفەرمانەكانی جێگری سەرۆكی هەرێم لەپشكی گۆران راست نیە هیچ لێپرسینەوەیەكم لەلایەنی حكومەت‌وحزبی لێنەكراوە.


ئاوێنە: لەمیانی وتووێژێكی لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا جەعفەر شێخ مستەفا رایدەگەیەنێت لەسەر ئەو لێدوانەی پێشوی كە وتبوی " بەرپرسیاری هێزە چەکدارەکان بەهیچ جۆرێک گوێی لێ ناگرم چونکە ئەو نە پەیوەندی پێوە هەیە نە دەتوانێت بڕیار بدات، من دەتوانم بڕیار بدەم لەسەر یەکخستنەوەی هێزەکان و هەنگاوەکانی یەکخستنەوە ئەو چۆن دەتوانێت"، ئاماژەبەوە دەكات هیچ لێپرسینەوەیەكی حزبی‌و حكومی لێنەكراوە.


راشیدەگەیەنێت ئەو لێدوانەی هیچ كاردانەوەیەكی نەرێنی بەدوای خۆیدا نەهێناوە چ لەمەكتەبی سیاسی چ لەناو رێكخستنەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان.


لەوڵامی ئەو پریارەی ئایا سوری لەسەر قسەی خۆت؟ ئەو وتی " من ئەوە چاوپێکەوتنێکم کردووە خۆ قسەم بەدزییەوە نەکردووە".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×