لەدەریاچەی دوكان 3 راوچی دەستگیردەكرێت
  2019-05-16       480       

لەراگەیەنراوێكیدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی سلێمانی دەستگیركردنی 3 راوچی لەدەریاچەی دوكان ئاشكرا دەكات.


ئاوێنە: ئەمرۆ "پێنج شەممە" بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند لە ئەنجامی دەرچونی مەفرەزەیەکیان بۆ سەر دەریاچەی دوکان لە سنوری گوندی "سەرسیان" توانیان ڕاوچیەك دەستگیر بکەن کە سەرقاڵی ڕاوکردنی ماسی بو، هاوکات توانرا دەستبگرن بەسەر 3 تۆڕی ڕاوکردنی ماسی و 1 بەلەمی چووپ و 44  کیلۆ ماسی دا.


دەقی راگەیەنراوەكە

لە دەریاچەی دوکان ( ٣ ) ڕاوچی دەستگیر کران


کاروچالاکیەکانی بنکەی پۆلیسی (بنگرد) بەردەوامی هەیە و بە مەبەستی ڕێگریکردن لە دیاردەی ڕاوکردنی ماسی بە بەردەوامی مەفرەزەکانیان چاودێری و پشکنینی دەریاچە و ڕوبارەکان دەکەن و سەرپێچیکاران دەستگیر دەکەن.


بۆ ئەو مەبەستە لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکیان بۆ سەر دەریاچەی دوکان لە سنوری گوندی ( سەرسیان ) توانیان ڕاوچیەك دەستگیر بکەن کە سەرقاڵی ڕاوکردنی ماسی بوو، هاوکات توانرا دەستبگرن بەسەر ( ٣ ) تۆڕی ڕاوکردنی ماسی و ( ١ ) بەلەمی چووپ و ( ٤٤ ) کیلۆ ماسی دا.


پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×