پۆلیسی راپەرین 57 تۆمەتبار دەستگیردەكات
  2019-05-16       237       

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت لەماوەی دو هەفتەی رابردودا پۆلیسی راپەرین 57 تۆمەتبار دەستگیردەكات، باس لەوەش دەكات بەشێك لەدەستگیركراوەكان زیادەرەوییان كردوەتە سەر موڵك‌و ماڵی گشتی.


ئاوێنە: ئەمرۆ "پێنج شەممە" بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتوە " لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی سەرپێچی یاسا دەكەن ، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا 57 تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بەشێكی زۆر لەو تۆمەتبارانە زیادەرۆییان كردۆتە سەر موڵك و ماڵی گشتی".



دەقی راگەیەنراوەكە


هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین 57 تۆمەتبار دەستگیردەكەن


لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی سەرپێچی یاسا دەكەن ، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا 57 تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بەشێكی زۆر لەو تۆمەتبارانە زیادەرۆییان كردۆتە سەر موڵك و ماڵی گشتی .

لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین 57 تۆمەتباریان دەستگیركردووە بەپێی چەند ماددەیەك لەیاسای سزادانی عیراقی بەجۆرێك :

• دوو تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەی 21ی چەك .

• تۆمەتبارێك دەستگیركراوە بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی كە تۆمەتبار هەستاوە بەفێڵكردن لە هاوڵاتیان .

• 48 تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەی 548 لەیاسای سزادان ، كە تۆمەتباران هەستاون بە زیادەڕۆیی كردنە سەر موڵك و ماڵی گشتی ، هێزەكانی پۆلیس ئاگادار بوون لەوەی كەچەند كەسێك لەسنوری بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین زیادەڕۆییان كردۆتە سەر موڵكی گشتی ، دوای لێكۆڵینەوەو وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەر توانرا لە هەڵمەتێكدا سەرجەمیان كە 48 تۆمەتبارن دەستگیربكرێن و ڕوبەڕوی یاسا بكرێنەوە . هەڵمەتی هێزەكانی پۆلیس بەردەوام دەبێت هەر كەسێك زیادەڕۆیی بكاتە سەرموڵك و ماڵی گشتی دەستگیر دەكرێت و ڕوبەڕوی یاسا دەكرێتەوە .

( 6) تۆمەتباری تر دەستگیركراون بە چەند ماددەیەك لەیاسای سزادانی عێراقی .


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی- راگەیاندن و پەیوەندییەكان

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×