هەولێر: دەستبەسەرداگرتنی 32 تۆن خورمای ناتەندروست
  2019-05-16       1111       

قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر دەستبەسەرداگرتنی 32 تۆن خورمای ناتەندروستی لەعەلوەی ئەو شارە راگەیاند، باس لەوەش دەكات چەندین جۆر خورمای ماوەبەسەرچویان لەناوچەكانی خواروی عێراق هێناوەتە نێوبازار.


ئاوێنە: لەراگەیەنراوەكەی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر هاتوە "لیژنە ی پشکنین و چاودێری بازاڕ لە قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر، توانیان دەستبەسەر 32 تۆن خورمای بەسەرچوو لە عەلوەی هەولێردا بگرن، ئەو خورمایەی دەستیبەسەردا گیراوە، ماوەکەی بەسەرچووە و بەشێوەیکی ساختە بەرواری بەسەرچوونەکەی دەستکاریکراوە، لە خوارووی عێراقەوە هێنراوەتە نێو کوردستان و ئەو بازرگانانەشی خورماکەیان هێناوە، بەڕەگەز عەرەبن".


لەمبارەیەوە قایمقامی هەولێر، نەبەز عەبدولحەمید رایدەگەیەنێت خەڵکانێک هەن دەیانەوێت مانگی رەمەزان بقۆزنەوە بۆ ساخکردنەوەی کاڵا و خۆراکی ماوە بەسەرچوو. دوای بەدواداچوونێکی چڕ ئەمڕۆ لیژنەکانمان توانیان لە کۆگاکانی پشت عەلوەی هەولێرد دەستبەسەر 32 تۆن خورمای بەسەرچوودا بگرن، دەشلێێت " ئەوانەی ئەو کارەیان کردووە پێش دوو مانگ ئامادەکاریان کردووە، چەندین جۆر خورمیان لە ناوچەکانی خواری عێراق هێناوە، هەر هەمووشی ماوەکەی بەسەرچووە ".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×