به‌پێی قسه‌ی رێكخراوێك ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه شه‌ڕێكی
چه‌كداریی له‌نێوان هێزێكی كوردی هێزه‌كانی سوپای پاسداران‌دا له‌ناوچه شاخاوییه‌كانی
شارۆچكه‌ی مه‌ریوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رویداوه.
ئاوێنه: رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،
بڵاویكرده‌وه كه له‌باره‌ی ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌وه كه تێیدا چه‌ند كوژراو و
بریندار هه‌ن زانیاری له‌به‌رده‌ستدا نییه به‌ڵام زانراوه كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك سه‌عات
شه‌ڕ درێژه‌ی كێشاوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه تا ئێستا هیچ حزبێكی
كوردستانی رۆژهه‌ڵات به‌رپرسیارێتی ئه‌و شه‌ڕه‌ی دژ به سوپای پاسداران نه‌گرتۆته
ئه‌ستۆ.
هه‌روه‌ك میدیا ره‌سمییه‌كانی ئێرانیش هیچیان له‌باره‌ی
ئه‌و شه‌ڕه‌وه بڵاونه‌كردۆته‌وه.