رۆژێك دوای ده‌ركردنی یاسایه‌ك له نه‌مسا بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی
حیجاب له خوێندنگه سه‌ره‌تاییه‌كاندا، له‌ئه‌ڵمانیا-ش تاوتوێی قه‌ده‌غه‌كردنێكی
هاوشێوه‌ی ئه‌و ره‌مزه ئایینییه‌ی موسڵمانان ده‌كرێت.
ئاوێنه: ئه‌نیتا ویدمان-ماوز، كۆمیسیاریی تێكه‌ڵكردنی
بیانییه‌كان له‌حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا داوای كردوه تاوتوێی شیانی قه‌ده‌غه‌كردنی
پۆشینی حیجاب له‌خوێندنگه سه‌ره‌تاییه‌كاندا بكرێت.
ویدمان ماوز، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، به رۆژنامه‌ی "بێڵد"ی
ئه‌ڵمانی راگه‌یاند، پۆشینی حیجاب له‌لایه‌ن كچانی منداڵه‌وه كارێكی بێهوده‌یه،
زۆرینه‌ی موسڵمانانیش پشتیوانی له‌م بۆچونه ده‌كه‌ن.
باسی له‌وه‌ش كرد كه پێویسته له‌وباره‌یه‌وه هه‌مو
رێوشوێنه‌كان بگیرێنه‌به‌ر بۆ پاراستنی كچانی منداڵ له‌نێویشیاندا قسه‌كردن له‌گه‌ڵ
دایك و باوكی ئه‌و كچانه‌دا له‌باره‌ی پرسی قه‌ده‌غه‌كردنی حیجابه‌وه.
هه‌ندێك ده‌نگی پشتیوانیكه‌ر له قه‌ده‌غه‌كردنی حیجاب
له‌نێو حزبی سۆسیالیست دیموكراتدا ده‌بیسترێن كه پشتیوانی له‌سیاسه‌تێكی تایبه‌تمه‌ندیی
بواری خێزان ده‌كه‌ن. لینی پریمایه‌ر له‌حزبه‌كه وتویه‌تی"من له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌كردنی
حیجابی منداڵاندام"و پێشی وایه كه حیجاب پرسێكی ئایینی نییه به‌ڵكو پرسێكی
كۆمه‌ڵایه‌تییه.
به‌ڵام وته‌بێژی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی نێوان هه‌ردو
حزبی مه‌سیحی دیموكراتی و مه‌سیحی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاندوه،
قه‌ده‌غه‌كردنی پۆشینی حیجاب وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌نه‌مسا كراوه، ده‌بێته ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م
ئه‌و كچانه‌ی ده‌یانه‌وێت خۆیان رابهێنن له‌سه‌ر له‌به‌ركردنی حیجاب وه‌ك ره‌مزێكی
ئایینه‌كه‌یان. ئه‌و په‌رله‌مانتاره هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه ده‌ستوری ئه‌ڵمانیا
مافی ته‌واوی داوه‌ته ژن كه به‌ئازادی په‌یڕه‌وی له باوه‌ڕی ئایینی خۆی بكات.
دوێنێ پێنجشه‌ممه په‌رله‌مانتارانی نه‌مسا به‌ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی
هه‌ردو حزبی ده‌سه‌ڵاتداریی نه‌مسا یاسایه‌كییان په‌سه‌ندكرد كه قه‌ده‌غه‌كردنی
حیجاب له خوێندنگه سه‌ره‌تاییه‌كاندا له‌خۆده‌گرێت.
حكومه‌تی نه‌مسا بۆ ئه‌وه‌ی به‌دور بێت له تۆمه‌تباركردنی
به جیاكاریی ره‌گه‌زپه‌رستی، له‌نێو یاساكه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه
"هه‌مو پۆشاكێك كه كاریگه‌ری ئایدۆلۆژی یان ئایینی هه‌بێت و سه‌ر داپۆشێت"
ده‌گرێته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ ناوی حیجاب بهێنێت.