ئانادۆڵ: ئامادەكاری بۆ هێرشكردنە سەر گروپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران دەكرێت
  2019-05-18       1409       

 

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئانادۆڵ شەرڤانانی هەسەدە‌و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئامادەكاری بۆ هێرشكردنە سەر ئەو گروپە چەكدارانە دەكەن كە نزیكن لە كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەناو خاكی سوریا.



ئاوێنە: بەپێی هەواڵی ئاژانسەكە هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش سەرقاڵی ئامادەكارین تا پێكەوە هێرش بكەنە سەر ئەو گروپە چەكدارانەی لەناو خاكی سوریا وەك نزیكەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران هەژمار دەكرێن.


باس لەوەش دەكات ئەو هێزە هاوبەشەی بەنیازی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنن لەدژی گروپە چەكدارەكانی نزیك لەئێران لەسەربازگەكانی نزیك شارۆچكەی عەین عیسا مەشقیان پێكراوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×