هەرێم: دەستبەسەرداگرتنی بری 700 كیلۆ رێواس
  2019-05-18       2398       

لەراگەیەنراوێكیدا لێپرسراوی هۆبەی كەرەنتینەی كشتوكاڵی تەوێڵە – شوشمێ‌، نەوزاد والی ئاشكرایدەكات دەستبەسەر بری 700 كیلۆ رێوازی خراپ بودا دەگیرێت، باس لەوەش دەكات رێواسەكە لەوڵاتی ئێرانەوە هاوردەی هەرێمی كوردستان كراوە.


ئاوێنە: سەرلەئێوارەی ئەمرۆ "شەممە" نەوزاد والی، لێپرسراوی هۆبەی كەرەنتینەی كشتوكاڵی تەوێڵە – شوشمێ‌ رایگەیاند لەمەرزی شوشمێ‌ دەستبەسەر بری 700 كیلۆ لەرێواسی بەسەرچودا گیراوە، كە شیاو نیە بۆخواردن، هۆشداریش دەدرێت بەوەی هەر بازرگانێك خواردنی ماوەبەسەرچو هاوردەی هەرێم بكات بە پێی یاسا دەستگیر دەكرێت.


باس لەوەش دەكات ئەو رێواسە لە كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هاوردەی هەرێمی كوردستان كراوە‌و ماوەیەكی زۆر مابویەوە‌و بۆ خواردن نەشیاو بوە، ئاماژەبەوەش دەكات جگە لە هۆبەی كەرەنتینە دوانزە هۆبەی دیكەش چاودێری مەرزی شوشمێ‌ دەكەن.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×