2019-05-19   615     
فراكسیۆنە كوردییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنن له‌سنوری خانه‌قین و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری له‌لایه‌ن تیرۆرستان و چه‌ند ده‌ستێكی ره‌شی نادیاره‌وه، به‌به‌رده‌وامی هه‌وڵی شێواندن و زیانپێگه‌یاندنی هاوڵاتیان و جوتیارانی ناوچه‌كه ده‌درێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه زیاتر له 40 شه‌هیدی هاووڵاتی و هێزه ئه‌منیه‌كانی سنوره‌كه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌و زیانێكی زۆری ماددیشی به‌ناوچه‌كه گه‌یاندوه.
ئاوێنە: لەبارەی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەكانی سنوری خانەقین‌و دەوروبەری فراكسیۆنە كوردییەكان رایدەگەیەنن له‌ئێستادا هه‌موان، له‌به‌رده‌م دۆخێكی ناهه‌مواردا ده‌ژین و له‌به‌رده‌م مه‌ترسی به‌جێهێشتنی به‌كۆمه‌ڵی ناوچه‌كه‌و زه‌وی و زاری جوتیارانداین، ئێمه‌ش وه‌ك نوێنه‌رانی كورد، ئه‌م بابه‌ته‌مان له‌نێو په‌رله‌مانی عیراق وروژاند، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان رووی راسته‌قینه‌ی ئه‌م ناحه‌قیانه ببین و چاره‌سه‌رێكی به‌په‌له بدۆزنه‌وه.
بۆ رای گشتی
بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان
وه‌ك لای هه‌مووان ئاشكرایه له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌سنوری خانه‌قین و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری له‌لایه‌ن تیرۆرستان و چه‌ند ده‌ستێكی ره‌شی نادیاره‌وه، به‌به‌رده‌وامی هه‌وڵی شێواندن و زیانپێگه‌یاندنی هاووڵاتیان و جوتیارانی ناوچه‌كه ده‌درێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه زیاتر له 40 شه‌هیدی هاووڵاتی و هێزه ئه‌منیه‌كانی سنوره‌كه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌و زیانێكی زۆری ماددیشی به‌ناوچه‌كه گه‌یاندوه.
وه‌ك دیاره هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون و ئێستا له‌كاتی دروێنه‌كردنی ره‌نجی یه‌ك ساڵه‌ی جوتیارانی سنوره‌كه، ئه‌م ده‌سته ره‌شه هه‌ستاون به سوتاندنی ده‌خڵ و دانی هاووڵاتیان و ئاگر تێبه‌ردان و رووخاندن و بۆمبڕێژكردنی زه‌وی و زاری گونده‌كان، له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا چوار هاووڵاتی شه‌هیدبوون كه‌یه‌كێكیان مامۆستایه.
بۆیه، سه‌ره‌ڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و تاوانه قێزه‌ونانه‌و ئه‌و هه‌وڵ و پیلانه ره‌شانه‌ی تیرۆرستان و ئه‌و ده‌ستانه‌ی كه چاویان به‌ئارامی و پێگه‌وه ژیانی شاره‌كه هه‌ڵنایه‌ت، پێویسته ده‌ست به‌جێ، سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و، سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێنه سه‌ر هێڵ و رێگه‌ی پێویست و خێرا بگرنه به‌ر بۆ رێگه‌گرتن له و زوڵم و سته‌مه‌ی به‌رامبه‌ر به‌شاری خانه‌قین و دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌كرێت.
له‌ئێستادا هه‌مووان، له‌به‌رده‌م دۆخێكی ناهه‌مواردا ده‌ژین و له‌به‌رده‌م مه‌ترسی به‌جێهێشتنی به‌كۆمه‌ڵی ناوچه‌كه‌و زه‌وی و زاری جوتیارانداین، ئێمه‌ش وه‌ك نوێنه‌رانی كورد، ئه‌م بابه‌ته‌مان له‌نێو په‌رله‌مانی عیراق وروژاند، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان رووی راسته‌قینه‌ی ئه‌م ناحه‌قیانه ببین و چاره‌سه‌رێكی به‌په‌له بدۆزنه‌وه.
سڵاو له‌رۆحی پاكی سه‌رجه‌م شه‌هیدان، سڵاو له‌سه‌ربه‌رزی و خۆڕاگری خه‌ڵكی خانه‌قین و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری.
فراكسیۆنه كوردستانیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق