پۆلیسی دارستان: دەستبەسەر 14 ماسی راوكراودا گیرا
  2019-05-19       1450       


لەراگەیەنراوێكیدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی سلێمانی دەستبەسەرداگرتنی 14 ماسی راوكراو لە دەریاچەی دەربەندیخان ئاشكرا دەكات.



ئاوێنە: ئەمرۆ "یەك شەممە" بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی سلێمانی راگەیەنراوەكەی لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوكردوەتەوە كە تێیدا هاتوە "لە ئێستادا هەرچەندە وەرزی دانانی گەرای ماسی تەواو نەبووە، ڕاوکردنی ماسی لە لایەن هەندێك لە هاوڵاتیان بەردەوامە، بەڵام خۆشبەختانە مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان لەسەرجەم دەریاچە و ڕوبارەکان سەقاڵی گەڕان و پشکنینن، بۆ ئەو مەبەستە لە سنوری دەریاچەی دەربەندیخان توانرا دەست بەسەر14  ماسیدا بگیرێت".



راگەیەنراو


لە دەریاچەی دەربەندیخان دەست بەسەر ( ١٤ ) ماسی ڕاوکراودا گیرا


لە ئێستادا هەرچەندە وەرزی دانانی گەرای ماسی تەواو نەبووە، ڕاوکردنی ماسی لە لایەن هەندێك لە هاوڵاتیان بەردەوامە، بەڵام خۆشبەختانە مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان لەسەرجەم دەریاچە و ڕوبارەکان سەقاڵی گەڕان و پشکنینن، بۆ ئەو مەبەستە لە سنوری دەریاچەی دەربەندیخان توانرا دەست بەسەر (١٤) ماسیدا بگیرێت.


لەو چوارچێوەیەدا لە ئەنجامی دەرچونی مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارەزوور بۆ سەر دەریاچەی دەربەندیخان، لە پێناو پاراستنی سامانی ماسی توانیان دەستبگرن بەسەر ( ١٤ ) ماسی ڕاوکراو و ( ٢ ) تۆڕ و ( ٢ ) صەوڵ و ( ١ ) بەلەم و ( ١ ) ماتۆڕی بەلەمدا گیرا.


پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×