دەستبەسەر خواردن‌و خواردنەوەی ماوەبەسەرچودا دەگیرێت
  2019-05-19       927       


دەستبەسەر خواردن‌و خواردنەوەی ماوەبەسەرچودا دەگیرێت، لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی كاروچالاكیەكانیان چڕتڕكردۆتەوە لەناو بازاڕ و شوێنە گشتیەكان لەماوەی مانگی ڕەمەزاندا تاوەكو ڕێگری بكەن لەو خواردن و خواردنەوانەی بەشێوەیەكی ناتەندروست دەفروشرێت.


ئاوێنە، راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی: ئەو لیژنانە لەدو رۆژی رابردوودا توانیا دەستبگرن بەسەر 150 كیلۆگرام خواردەمەنی بەسەرچوو و 15 لیتر خواردنەوەی ناتەندروست و 60 كیلۆگرام زەیت كەبەشێوەیەكی ناتەندروست هەڵگیرابوو بۆئەوەی جارێكی دیكە بەكاربهێنرێتەوە و هەروەها دەستگیرا بەسەر 31 سینی ژەنگاوی و ناتەندروست لەسەمونخانەیەك لە گەڕەكی زەرگەتە و سەرجەم ئەو شوێنانە ئاگاداركردنەوە و پسووڵەی سەرپێچیان بۆ كرا.


هاوكات لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی بڕیاریدا بەداخستنی كارگەیەكی دروستكردنی شیرینی لەناوبازاڕی شاری سلێمانی بەهۆی گوێ نەدان بە مەرجە تەندروستیەكان و بەكارهێنانی مەوادی ماوە بەسەرچو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×