بەرێوەبەرایەتی چاودێری‌و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی، داوای هاوكاری لەخێرخوازان دەكات
  2019-05-19       775       


لەبانگەوازێكیدا كە ئاراستەی خێرخوازانی كردوە راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری‌و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی داوای هاوكاری لەخێرخوازان دەكا، ئاماژەبەوەش دەكات خێر‌و زەكات‌و بەخشینەكان بگەیەنرێتە ئەژماری كۆمەك‌و هاوكاری خێرخوازان.


ئاوێنە: ئەمرۆ "یەك شەممە" بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری‌و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی رایگەیاند ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشەویست و چاكەكارو خێرۆمەندانی سنوری پارێزگاكەمان دەكەینەوە كە دەتوانن خێرو صەدەقەو زەكاتەكانتان ببەخشنە ئەژماری (كۆمەك و هاوكاری خێرخوازان) بۆ خزمەتی ماڵەكانی (منداڵان و بەساڵاچوان)ی سلێمانی.



(ئاگادارییەك بۆ خێرخوازان و چاكەكاران)
وەك بەشێك لە ئەركی چاكەكاری كۆمەڵگەو خێرخوازان، لە ژێر ڕۆشنایی ئایەتی خوای گەورە كە دەفەرموێت: (ۆتَعَاۆنُوا عَڵی الْبِرِّ ۆالتَّقْۆیٰ ۖ ۆڵا تَعَاۆنُوا عَڵی الْإِپْمِ ۆالْعُدْۆانِ)، ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشەویست و چاكەكارو خێرۆمەندانی سنوری پارێزگاكەمان دەكەینەوە كە دەتوانن خێرو صەدەقەو زەكاتەكانتان ببەخشنە ئەژماری (كۆمەك و هاوكاری خێرخوازان) بۆ خزمەتی ماڵەكانی (منداڵان و بەساڵاچوان)ی سلێمانی.
بۆ زانیاریی زیاتری خێرخوازان، بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی لە رێگەی سیستمێكی زۆر شایستەوە پێشوازی لە هاوكارییەكانتان دەكات ئەویش بە دانانی زەكات و صەدەقەو هاكارییەكانتان لە ئەژماری (كۆمەك و هاوكاری خێرخوازان)، كە بە ژمارە (7573) بۆ دینارو ژمارە (1730) بۆ دۆلاری ئەمریكی لە بانكی (ئاڵای هەرێم) تۆمارە، كە بانكەكە دەكەوێتە بەرانبەر پاركی ئازادی.
بۆ زانیاری زیاتر، خێرخوازانی بەڕێز دەتوانن ڕاستەوخۆ سەردانمان بكەن بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاترو ڕێنماییان بۆ گەیاندنی خێرو چاكەكانیان، خوای گەورە بەرەكەت بخاتە ماڵی چاكەكاران و خێرخوازانی كۆمەڵگەكەمانەوە.
ناونیشانی بەرێوەبەرایەتی گشتی:
سلێمانی: گردی جۆگە، بەرانبەر نەخۆشخانەی فێركاری سلێمانی، خوار ئامادەیی هەڵكەوتی كوڕان.
ژمارە تەلەفوون: 053,3230322 – 053,3230318
ناونیشانمان لە ئینتەرنێت: www.socialsuli.com.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×