راكان سه‌عید جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت رێكاره
ئیدارییه‌كان له گوندی په‌ڵكانه به "یاسایی" ناوده‌بات و پێیوایه به‌شێك
له دانیشتوانی ئێستای ئه‌و گونده خه‌ڵكی شاری "مه‌هاباد"ی رۆژهه‌ڵاتی
كوردستانن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوای ئاشته‌وایی ده‌كات و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
به هاوبه‌شێكی سه‌ركه‌وتو ناوده‌بات.
ئاوێنه: به‌پێی ماڵپه‌ڕی كه‌ركوك ناو، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19ی ئایار،
راكان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كات له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت
به ئاڵۆزییه‌كانی گوندی په‌لكانه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان له‌كه‌ركوك رایگه‌یاند
"خه‌ڵكی ناوچه‌كه له عه‌شیره‌تی شه‌ممه‌رن و ناوچه‌ی ئه‌وان دوبز، سه‌رگه‌ڕانه
و به‌شێك نین له‌وانه‌ی مادده‌ی 140 ده‌یانگرێته‌وه، پێشتریش دادگا به‌پێی یاسا زه‌وییه
كشتوكاڵیه‌كانی پێداونه‌ته‌وه و گرێبه‌ستیان هه‌یه."
وتیشی"به‌شێك له دانیشتوانی ئێستای په‌ڵكانه، كه 13 خێزانن،
حه‌وتیان له شاری مه‌هابادی ئێرانه‌وه هاتون، دو خێزانیان له مه‌خمور و دوانی دیكه‌شیان
له هه‌ولێره‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ند خێزانێك له سوریاوه كه خانوی خه‌ڵكی ره‌سه‌نی گونده‌گه‌یان
داگیركردوه."
راكان جبوری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو پێشتر رێككه‌وتن كراوه بۆ
چاره‌سه‌ری كێشه‌ی گرێبه‌سته كشتوكاڵییه‌كان، "هه‌ركه‌سێك هه‌ست به سته‌م ده‌كات
لێی كرابێت ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ دادگا تا مافی وه‌ربگرێته‌وه."
هه‌روه‌ها داوای ناردنی لیژنه‌یه‌كی حكومی یان په‌رله‌مانی
كرد بۆ ده‌رخستنی راستیه‌كان و به‌دواداچونی مه‌یدانی.
رۆژی سێشه‌ممه 14ی ئایار، زیاتر له 100 هاوڵاتی هۆزی شه‌ممه‌ر
به حه‌وت ئۆتۆمبێلەوە گه‌یشتنه گوندی په‌ڵكانه له ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان، داوایان
له خێزانه كورده‌كان كرد سنوره‌كه جێبهێڵن، به‌پاساوی ئه‌وه‌ی موڵكی ئه‌وانه، له‌كاتێكدا
كوردیش خۆی به خاوه‌ن ماف ده‌زانێت.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا راكان جبوری هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه په‌یوه‌ندییان
له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان "كراوه‌یه" و ئه‌و حزبه‌شی به "هاوبه‌شێكی
سه‌ركه‌وتو" وه‌سف كرد.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه یه‌كێتی بۆ ماوه‌ی زیاتر له ساڵێك
هه‌وڵیدا پۆستی پارێزگار له جبوری وه‌ربگرێته‌وه كه به پشكی خۆی ده‌زانێت به‌ڵام
هه‌وڵه‌كانی بێ ئاكام بون.
راكان جبوری باسی له‌وه‌ش كرد كه دانوستان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی
هه‌یه و له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستانیش گفتوگۆ و دانوستان هه‌یه، له‌رێی لیژنه‌یه‌كی
په‌رله‌مانی نوێنه‌رانی كه‌ركوك.
پارتی كه له‌دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه
بۆ كه‌ركوك، داوای ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی پارێزگاكه ده‌كه‌ن.