مه‌حمود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی جه‌خت
ده‌كاته‌وه كه ناوچه دابڕێنراوه‌كان خاكی كوردستانن و رۆژێك له‌ڕۆژان ده‌بێت
بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كوردستان ئیدی به ئاشتی بێت یان به‌زۆر. ده‌شڵێت"چۆن لەدوای
روخانی رژێمی عێراقی هاتین و هەمویانمان دەرکرد، جارێکی تر دەریان ئەکەینەوە و رەنگە
ئەمجارە وەکو جاران لێیان خۆش نەبین."
ئاوێنه: مه‌حمود سه‌نگاوی، كه هاوكات لێپرسراوی مەکتەبی
پێشمەرگە و تێکۆشەرە دێرینەکان و فەرماندەی میحوەری یەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستانه،
سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی ئه‌م دواییه له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جێناكۆك، به ده‌نگی
ئه‌مریكای راگه‌یاند"من پێموایە کاربەدەستانی عێراق ئەگەر شیعە بن، ئەگەر سوننه،
یەک بیر‌و بۆچونیان هەیە لەسەر هەرێمی کوردستان و لەسەر ئەو نەتەوانەی کە لە عێراقدا
ئەژین."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"ئەگەر لەسەردەمی بەعس ئێمە گلەییەکی
زۆرمان کرد کە بەعسیەکان ئەنفالیان کردوە، بەعسیەکان جینوسایدیان کردوە، خاکی کوردیان
داگیرکردوە، کوردیان لەسەر ماڵ و خانویان خۆیان دەرکردوە، بەڵام ئێستا لەم کاتەدا بەشێک
بە ناوی داعشەوە، بەشێک بە ناوی عه‌سائیبی ئه‌هلی هه‌ق (گروپێكی سه‌ر به حه‌شدی
شه‌عبییه) و بەشێک بە هەر ناوێکەوە بێت جارێکی
تر کەوتونەتە وێزەی کورد.
وتوشیه‌تی"ئەگەر دەسەڵاتدارانی عێراق بڕوایان بە پێکەوەژیانی
نەتەوەکان هەیە، بۆ بەبه‌رچاویانەوە لە کەرکوک گەنم و جۆێ کوردەکان بە (ده‌ڕاسه) ئەدورنەوە
و گەنم و جۆكه ئەبەنەوە بۆ ماڵی خۆیان بەڵام پارێزگاری بە وەکالەتی ئەو شارە بێدەنگ
دانیشتوه."
مه‌حمود سه‌نگاوی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه به‌رنامه‌ی ئه‌مان ئه‌وه‌یه
كه به‌رده‌وام ئاماده‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان و وتویه‌تی"بەڵام بارودۆخەکە
هی ئەوە نییە ئێمە شەڕێک دروست بکەین لەو ناوچانە کە رەنگە لە قازانجمان نەبێ، ئەگینا چۆن لەدوای روخانی رژێمی
عێراقی هاتین و هەمویانمان دەرکرد، جارێکی تر دەریان ئەکەینەوە و رەنگە ئەمجارە وەکو
جاران لێیان خۆش نەبین."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی پێی وایه كه "کەس خاکی
خۆێ نافرۆشی، کەس شەرافەت و کەرامەتی خۆێ نافرۆشی، بەڵام ئێمە کەرکوکمان لێ داگیر کرا،
بەشەڕ بێ و بە ئاشتی ئەوە خاکی ئێمەیە ماڵی ئێمەیه‌و ئەیگێڕینەوە، رۆژێ لە رۆژان ئەبێ
ئێمە بچین لەسەر چیای حەمرین ئاڵای کوردستان هەڵکەین و ئەگەر بە دەستی من بێ یەک دیواری
بەرز دروست ئەکەم رێگا به هاتوچۆكردنی ئه‌ودیو نادەم و بازرگان‌یش لەگەڵ ئەودیو ناکەم."
سه‌نگاوی ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه ئه‌وانه بۆچونی تایبه‌تی
خۆیه‌تی و ره‌نگه هی حزبه‌كه‌ی نه‌بن.
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستانیش له‌باره‌ی
ناوچه جێناكۆكه‌كان وتویه‌تی"پارتی سەیتەرەکردنی بەسەر یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
و بەسەر حیزبە سیاسیەکاندا زۆر بەلاوه گرنگتره لە سەرکەوتنی کورد."