كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر موشه‌كێكی كاتیوشا له ناوچه‌ی سه‌وز
له‌نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا كه‌وته خواره‌وه.
ئاوێنه: شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كی
كورتدا رایگه‌یاند كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه موشه‌كێكی كاتیۆشا له ناوه‌ڕاستی
ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدا كه‌وتۆته خواره‌وه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه
روداوه‌كه هیچ زیانێكی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كه‌ناڵی ئه‌لحوڕه له‌زاری چه‌ند
شایه‌تحاڵێكه‌وه بڵاویكردۆته‌وه كه موشه‌كه‌كه له‌نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا
له‌به‌غدا كه‌وتۆته خواره‌وه.
په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كردوه ده‌نگی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له نێو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكاوه هاتوه له‌دوای كه‌وتنه
خواره‌وه‌ی موشه‌كه‌كه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه هێزه ئه‌منییه‌كان ناوچه‌ی سه‌وز-یان
به‌ڕوی هاتوچۆدا داخستوه.