عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی
كوردستان رایگه‌یاند، هه‌مو هه‌وڵێك ده‌گرنه‌به‌ر بۆ كۆتاییهێنان به كێشه
ناوخۆییه‌كانی گۆڕان و داواش له هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌كه ده‌كات ده‌رفه‌تێكیان
پێ بده‌ن تا بزانن رێككه‌وتنیان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای رێبازی نه‌وشیروان
مسته‌فا بوه یاخود نا.
ئاوێنه: عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،
له‌دوه‌م ساڵیادی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فادا، له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی له په‌یامێكی
ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند"هه‌رچی بكرێت ئه‌یكه‌ین بۆ ده‌ستگرتن به‌م رێبازه‌وه ئه‌و
دۆخه ناوخۆییه‌ی گۆڕانیش به دڵنیاییه‌وه هه‌مومان هه‌وڵ و هیممه‌تێك ئه‌گرینه‌به‌ر
بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی پێ بهێنین."
وتیشی "گۆڕان رێبازی كاك نه‌وشیروان پێویستی به یه‌كده‌ستییه
پێویستی به لێبورده‌ییه پێویستی به‌وه‌یه كه چیتر په‌نجه‌كانی ئێمه له‌بری
ئه‌وه‌ی هێز بده‌ن به یه‌ك نابێت یه‌كتری بشكێنن."
جه‌ختیشی كرده‌وه"ئێوه دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه لای خۆمانه‌وه
ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت ده‌یكه‌ین ئه‌مه‌ش به باشتركردنی وه‌زعی ناوخۆیی گۆڕان ده‌بێت.
به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی ده‌كه‌ین و له رێكخه‌ری گشتییه‌وه تا
هه‌مو ئۆرگانه‌كانی خواره‌وه گۆڕانكاری تێداده‌كه‌ین و كۆنفرانسی نیشتمانی ده‌كه‌ین
بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌مومان به یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ده‌ست بڕۆین."
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو"ئه‌گه‌ر
ئێمه‌ومانان هۆكار بوبین بۆ نیگه‌رانبونی هه‌ر هاوڕێیه‌كمان به‌دڵنیاییه‌وه ره‌نگه
نه‌تیجه‌ی هه‌ندێك كاردانه‌وه و هه‌ندێك هه‌ڵه بوبێت ئێمه داوای لێبوردن ده‌كه‌ین
و چیتر ئه‌مه رونادات."
وتیشی"به‌شداریكردنی گۆڕان له حكومه‌ت ئه‌گه‌ر له
رابردودا بوبێته مایه‌ی ره‌خنه بۆ زۆر كه‌سی دیكه یان زۆر ره‌خنه گیرابێت، داواكارم
هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان ده‌رفه‌تێكمان پێبده‌ن و ماوه‌یه‌ك چاوه‌ڕوانمان بكه‌ن بزانرێت
ئه‌م رێككه‌وتنه‌ی گۆڕان بۆ چاكسازی بۆ گۆڕانكاری بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی
و سته‌مكاری له‌سه‌ر ئه‌ساسی به‌رنامه‌كه‌ی كاك نه‌وشیروان بوه یاخود نا."
به‌بڕوای عه‌لی حه‌مه‌ساڵح "ئه‌مه پێویستی به ده‌رفه‌تێكه
و بڕیاری پێشوه‌خت له سیاسه‌تدا هه‌میشه هه‌ڵه دروست ده‌كات."
وتیشی"په‌یمانتان پێده‌ده‌ین، په‌یمان به رۆحی نه‌وشیروان
مسته‌فا ده‌ده‌ین تا دواسات له‌سه‌ر ئه‌م رێبازه به‌رده‌وام ده‌بین به‌رده‌وامبونی
ئه‌م رێبازه‌ش په‌یوه‌ندی به یه‌كتر قبوڵكردن و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كتری و گوێ له
یه‌كترگرتن و گفتوگۆ هه‌یه بۆیه دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه چۆن جاران توشی زوڵم و گه‌نده‌ڵی
و سته‌مكاری و نادادی بوین به هه‌مان رێچكه و ریتم به‌رده‌وام ده‌بین و ئه‌م به‌شدارییه‌شمان
بۆ كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی ئیسڵاحی بوه."
راشیگه‌یاند "دڵنیابن له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا نه‌تیجه‌ی
ده‌بێت و هه‌مومان له حزوری ئه‌م پیاوه گه‌وره‌ترین وه‌فا بۆ په‌نجا ساڵی خه‌باتی
كاك نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌وه‌یه ده‌ستگرین به رێبازه‌كه‌یه‌وه جێی نه‌هێڵین و
پشتی بگرین كه‌ی ئه‌م حزبه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی هه‌بو بێین له‌م گرده له كۆبونه‌وه‌كاندا
گیروگرفته‌كان حه‌ل بكه‌ین."
له‌كۆتاییشدا جه‌ختی كرده‌وه"تاكه ئومێدێك بۆ گۆڕانكاری
له كوردستاندا هه‌بێت رێبازی كاك نه‌وشیروانه هیوادارم هه‌مومان پێكه‌وه په‌یوه‌ست
بین و ده‌ستبگرین به‌م رێگا و رێبازه‌وه له‌سه‌ر گۆڕی ئه‌م پیاوه په‌یمانتان پێده‌ده‌م
تا دوانه‌فه‌س ده‌ستبگرین به‌م رێبازه‌وه.