هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە
  2019-05-20       633       



بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لەبارەی كاركردنی تیمەكانی شارەوانی لەسەر شەقامی سلێمانی – راپەرین شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە.



ئاوێنە: ئەمرۆ "دوشەممە" بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگادارینامەیەكی بڵاو كردەوە كە تێیدا هاتوە " هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه‌، له‌ئێستادا به‌هۆی كاركردنی تیمه‌كانی شاره‌وانی شه‌قامی سلێمانی بۆ ڕاپه‌ڕین (به‌شێكی سایدی به‌رده‌م شه‌قامی ماجدی مۆڵ به‌ره‌و چوارڕیانی سه‌رچنار) به‌ربه‌ستكراوه‌و لۆدو قه‌ره‌باڵغی دروستبوه‌".



هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی داوا له‌شۆفێران و هاوڵاتیان ده‌كات، هاوكاری تیمه‌كانی شاره‌وانی بكه‌ن، تا نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كه‌ كۆتایی دێت".


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×