هۆكار‌و چارەسەركردنی قەبزی منداڵ
  2019-05-20       4309       



قەبزی یەكێكە لەگرفتە باوەكانی منداڵان و لەهەمووتەمەنێكدا منداڵ تووشی ئەم حاڵەتە دەبێت، بەزۆری لەنێوان تەمەنی خوار شەش ساڵان كێشەی قەبزیان بۆ دروست دەبێت.



ئاوێنە، راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی د.بەكر ڕەحیم ڕەشید پزیشكی پسپۆری نەخۆشیەكانی مناڵان  تایبەت بەسایتی" تەندروستی" راگەیاند: ئەو مناڵانەی قەبزن تووشی ئازار و ناڕەحەتی دەبن لەكاتی دانیشتندا و  مناڵێكی ئاسایی كەقەبز نەبێت لەڕۆژێكدا لەوانەیە سێ جار دابنیشێت، لەوانەیە سێ‌ ڕۆژ جارێك پیسایی بكات كەپیسایەكی رەق نابێت و ئاسایی دەبێت، بەڵام كەقەبزی دروست دەبێت پیسایەكی رەق و ووشك دەبێت و ئازاری هەیە ودرەنگ دادەنیشێت.


بەپێی ووتەی ئەو پزیشكە كۆمەڵێك هۆكار هەیە بۆ قەبزبوونی مناڵ ، ئەوانیش:


- هەندێكجار پەیوەندی بەكۆندامی هەرسەوە هەیە، جاری وا هەیە لەدەرەوەی كۆندامی هەرسەوەیە.
- تەسك بوونەوەیەك هەبێت یاخود جوڵەی ریخۆڵە چالاك نەبێت.
-  مناڵەكە كۆمی بریندارە و هەیە ناوێری دانیشێت، چونكە هەموو دانیشتنێك ئازاری زۆری  بۆ دروست دەكات.
- ئەو مناڵانەی خواردنیان كەمە و شلەمەنی كەم دەخۆن و بەزۆری حەزیان لەشیری قووتووە تووشی قەبزی دەبن. 
- ئەگەر مناڵ لەدوای ساڵ و دوو ساڵەوە شیری قووتوو زۆر بخوات یاخود سەوزە و میوەكان كەم بخۆن تووشی قەبزی دەبێت.
- كەمی جووڵە و دانیشتین و هەڵسوكەوت نەكردنی زۆر.
- بەرزی رێژەی كالیسیۆم یاخود كێشەی هۆرمۆنی و لاوازی غودەكان و هەندێك نەخۆشی دیكە.


چارەسەركردنی قەبزی مناڵ:

د.بەكر ڕەحیم ڕەشید ئاماژەی بەوەكرد لەزۆربەی حاڵەتەكاندا ئەوەی گرنگە گۆڕانكاریە لە شێوازی خواردنی مناڵەكە و لەهەڵسوكەوت و چالاكی ڕۆژانەی مناڵ و رێنمایی بەدایكان دەدەن ئاوی زۆر بدەن بەمناڵەكانیان بەلایەنی كەمەوە دەبێت رۆژانە هەشت پەرداخ  ئاوبخورێتەوە و سەوزە و میوە و شلەمەنیان بدەنێ.

وتیشی: لەدوای یەك ساڵەوە نابێت شیر سەرەكیترین خواردنی مناڵ بێت، ئەگەرمناڵ یەك كوپ بۆ دووكوپ شیر بخواتەوە قەبزی بۆدروست دەكات، چا كەم بخوات و خواردنی دەروەی ماڵ وەك پیپسی وجپس و بنێشت هۆكارە بۆدروست بوونی قەبزی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×